57 خولەک پێش ئێستا 75 جار خوێنراوەتەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان: قەیرانی برسێتی ڕووی له‌ كه‌ناری رۆژاوا كردووه‌


نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لەبەردەوامی پێشێلکارییەکانی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ و دۆخی تەناهی لە کەناری ڕۆژئاوا، قەیرانی برسێتیش ڕووی لە ناوچەکە کردووە. 
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی (WFP) کارۆڵ سکاو لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لە پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد. 
سکاو باسی لە سەردانەکەی بۆ فەڵەستین کرد و ڕایگەیاند دۆخی باخە زەیتوونە سووتاوەکان و دارستانە چۆلکراوەکانی لە کەناری ڕۆژئاوا بینیوە. 
کارۆڵ سکاو ئاماژەی بە بەرزبوونەوەی مەترسی برسێتی لە ناوچەکە کرد و ڕایگەیاند، ئەم دۆخە لە سێ ساڵی رابردوودا دوو هێندە بووە و لە ئێستادا نزیکەی یەک ملیۆن فەڵەستینی پێویستیان بە یارمەتی خۆراک هەیە. 
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی باسی لەوەش کرد کە کەمبوونی سەرچاوەکانی خۆراک و توانای ڕێکخراوەکانی یارمەتیدەر، بووەتە هۆی ئەوەی کە پشتیوانی پێویست ئەنجام نەدرێت. بە وتەی ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەی کە لەم ماوەی ڕابردوودا یارمەتییان پێ گەیشتووە، لە ٤٠٠ هەزار کەسەوە بۆ ٢٠٠ هەزار کەس دابەزیوە. 
کارۆڵ سکاو هۆشداریدا لەبارەی لێکەوتەکانی تەشەنەکردنی برسێتی لە ناوچەکە و داوای لە کۆمەڵگای جیهانی کرد کە هەوڵی خۆیان بدەن بۆ چارسەری ئەو قەیرانە و دەستبەجێ دابینکردنی سەرچاوە داراییەکان بۆ بەردەوامی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کەناری ڕۆژئاوا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 57 خولەک پێش ئێستا

    نەتەوە یەکگرتووەکان: قەیرانی برسێتی ڕووی له‌ كه‌ناری رۆژاوا كردووه‌

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوواین پێشهاتی جه‌نگی یه‌مه‌ن.. 40 كه‌س له‌ سه‌ربازگه‌یه‌كدا كوژران

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جۆرناڵ: زۆرینەی مووشەکی حوسییەکان لە سعودیە خراونەتە خوارەوە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا هۆشداری ده‌داته‌ هاووڵاتیانی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: هه‌ڵه‌ی نوێ باجی قورستر و وێرانكه‌رتر ده‌بێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    غەززە.. ڕووفاتی 75 كەس دوای دەرهێنانەوەیان بەخاك سپێردران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دانیشتنی پەرلەمانی میسر تایبەت بە بەرگری لە سعودییە بێ ئەنجام بوو

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری نوێی بەرگری ئێران: دوژمن بوێری ئەوەی نییە هێرشبكاتەوە سەرمان

سەرەتا