1 کاتژمێر پێش ئێستا
81 جار خوێنراوەتەوە
سەرەڕای ئاگربەست، باشووری لوبنان بۆردومان دهكرێت
سەرەڕای ئاگربەست و ڕێککەوتنی چوارچێوە لەگەڵ لوبنان، سوپای ئیسرائیل بەردەوام لەسەر تۆپبارانکردنی ناوچەکانی باشووری لوبنان.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی لوبنان NNA بڵاوی کردەوە کە، تۆپخانەکانی سوپای ئیسرائیل ناوچە جیاجیاکانی شارۆچکەی نەباتییە لە باشووری وڵاتەکەیان، بۆردومان کردووە.
هاوکات بە ڕێگەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانیش ناوچەیەکی دیکەیان کە پێشتریش بۆردومان کرابوو، کردە ئامانج.
هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانی گیانی و یان ماددی ئەو هێرشانە بڵاو نەکراوەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە