1 کاتژمێر پێش ئێستا 92 جار خوێنراوەتەوە

ماكرۆن خۆپیشاندانەكانی فەرەنسا بۆ داخستنی گەرووی هورمز دەگەڕێنێتەوە

پەیام

 ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆككۆماری فەڕەنسا، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیی نوێدا ڕایگەیاند كە هۆكاری سەرەكیی تێكچوونی باری دارایی و خۆپیشاندانەكانی وڵاتەكەی بۆ جەنگی نێوان ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و ئێران و داخستنی گەرووی هورمز دەگەڕێتەوە.  
ماكرۆن ئاماژەی بەوە كرد، نزمبوونەوەی توانای كڕینی هاووڵاتییانی فەڕەنسی و بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی وزە و سووتەمەنی، دەرەنجامی ڕاستەوخۆی ئەو ململانێیە سەربازییەیە كە كاریگەریی قورسی لەسەر بازاڕە جیهانییەكان درووست كردووە.

ئەم لێدوانانەی سەرۆكی فەڕەنسا هاوكاتە لەگەڵ شەپۆلێكی فراوانی دوو هەفتەیی ناڕەزایی و خۆپیشاندان لە شارە جیاوازەكانی ئەو وڵاتە بەهۆی گرانیی تێچووی ژیان و بژێویی خەڵك.
ماكرۆن جەختی لەوە كردەوە كە كێشە ناوخۆییەكانی فەڕەنسا لە ڕاستیدا ڕەنگدانەوەی ئاڵۆزییە نێودەوڵەتییەكانن، بەتایبەتی ئەو شەڕەی كە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەرپابووە و بووەتە هۆی پەككەوتنی گواستنەوەی نەوت، نەك زیادكردنی باج لەلایەن حكومەت یان گۆڕانكاری لە سیاسەتە ئابوورییەكانی.

ئەم وتانەی ماكرۆن لەكاتێكدایە پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەبارەی خۆپیشاندانەكانی فەرەنساوە ئەوەی ڕاگەیاندبوو كە خۆپیشاندانەكانی ئەو وڵاتەی بۆ زۆربوونی پەنابەران گەڕاندەوە و داواشی كردبوو فەرەنسا سنوورەكانی بەڕووی كۆچبەراندا دابخات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ماكرۆن خۆپیشاندانەكانی فەرەنسا بۆ داخستنی گەرووی هورمز دەگەڕێنێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا: سه‌دان درۆنی ئۆكرانی خرانه‌ خواره‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ داوای كردووه‌ دوو وه‌زیری ئێستا له‌ حكوومه‌تی داهاتووی ئیسرائیلدا نه‌بن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆكرانیا.. ئاگربه‌ست له‌ خێرسۆن ڕاگه‌یه‌نرا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنسا: ٤١٠ ھەزار کەس بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکانی ئێلەگ زەردەکان کردووە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: لیبیا بوەتە ده‌رچه‌یه‌ك بۆ پەڕینەوەی کۆچبەران و دەبێت ڕێگری لێ بکرێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لولا دا سیلفا بۆ خولی چوارەم بە سەرۆکی بەڕازیل هەڵبژێدرایەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئیلۆن ماسك هۆشداری دەداتە ئۆكرانیا: ستارلینك بۆ پەیوەندییە نەك بۆ كوشتن

سەرەتا