1 کاتژمێر پێش ئێستا
26 جار خوێنراوەتەوە
لە گەورەترین دزیی ئەلیكترۆنییدا زیاتر لە شەش ملیار دۆلار لە پلاتفۆرمی "باینانس" دزرا
پەیام
لە گەورەترین دزیی ئەلیكترۆنیی
مێژوودا، زیاتر لە 6 ملیار دۆلار لە پلاتفۆرمی "باینانس" دزرا و لێكۆڵەران
پەنجەی تۆمەت بۆ یەكەیەكی هاككەرانی كۆریای باكوور ڕادەكێشن.
بەگوێرەی باینانس، هێرشەكە
لە ڕێگەی لاپتۆپی ئەندازیارێكەوە بۆ سەر ڕاژەكارەكان ئەنجامدراوە بەبێ دزەپێكردنی
كلیلی تایبەتی جزدانەكان.
ڕیچارد تێنگ، بەڕێوەبەری
جێبەجێكار، پرۆسەكەی بە "ئاڵۆز" وەسف كرد و پلاتفۆرمەكەش ڕایگەیاند بە شێوەیەكی
كاتی ڕاكێشان و دانانی پارەی ڕاگرتووە، هاوكات دڵنیاییدا تەواوی زیانەكان لەسەر ئەركی
كۆمپانیا قەرەبوو دەكرێنەوە و دارایی بەكارهێنەران پارێزراوە، چانگپێنگ ژاو، گەورە
پشكداری پلاتفۆرمەكەش دووپاتی كردەوە كە پارەی بەكارهێنەران دەگەڕێندرێتەوە.
كۆمپانیاكانی چاودێریی
پشتڕاستیان كردەوە كە كۆریای باكوور لە ڕێگەی تۆڕەكانی سپیكردنەوەی پارەوە هەوڵی بەكاشكردنی
دەدات، دوای ئەوەی پێشتریش 1.5 ملیار دۆلاری لە "بایبیت" دزیبوو.
ڕووداوەكە بووە هۆی
دابەزینی بەهای بیتكۆین و ئیسریۆم بە رێژەی دوو بۆ سێ لە سەد، لەكاتێكدا هەوڵەكانی
(FBI) و شارەزایان بۆ ڕێگری لە دەربازكردنی دراوە
دیجیتاڵییەكان بەردەوامە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە