1 کاتژمێر پێش ئێستا 28 جار خوێنراوەتەوە

شاندی نێوەندگیریی قەتەر بە هەماهەنگی لەگەڵ واشنتن گەیشتە تاران

پەیام

شاندی نێوەندگیری قەتەری بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران، گەیشتە تاران.
ئاژانسی فەرمیی ئیرنا گەیشتنی شاندێكی قەتەری بە سەرۆكایەتیی ڕاوێژكاری باڵای سەرۆكوەزیرانی ئەو وڵاتەی بۆ تاران پشتڕاست كردەوە، هاوكات ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێكی ئاگادارەوە ئاشكرای كرد كە سەردانەكە بە هەماهەنگی لەگەڵ واشنتن و بە مەبەستی نێوەندگیری لە نێوان ئەمریكا و ئێران ئەنجام دراوە.
پێشتر قەتەر ڕەشنووسێكی ئاشتیی خستبووە بەردەم تاران، بەڵام بەرپرسانی ئێران پێشنیازەكانیان بە نەگونجاو زانیبوو، بەو پێیەی واشنتن داوا دەكات دۆسیەی ئەتۆمی لە سەرەتای دانوستانەكاندا تاوتوێ بكرێت، لە كاتێكدا ئێران مەرجی هەڵگرتنی گەمارۆی سەر بەندەرەكان و هەناردەی نەوتی هەیە.
لە لایەكی دیكەوە، عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندبوو كە لە پەیوەندیدان تا گرەنتی بۆ جێبەجێكردنی دەستپێشخەرییە حەوت ڕۆژەكەی ئێران بدۆزنەوە.
لەم نێوەندەدا دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند پەیوەندییەكانی جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا لەگەڵ تاران تەنیا بۆ كەرەستەی پزیشكی بووە، هەرچەندە میدیا ئەمریكییەكان بە هەوڵێك بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆی ئاشتیی نێوان واشنتن و تارانی دادەنێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    شاندی نێوەندگیریی قەتەر بە هەماهەنگی لەگەڵ واشنتن گەیشتە تاران

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران تەقینەوەی لە چوار كەشتی نەوتبەری گەرووی هورمز ڕاگەیاند

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوو منداڵ لە سنووری ئەفغانستان و پاكستان كوژران

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    میدیای عیبری: ئەمریكا ئامادەكاری بۆ لێدانەوە لە ئێران دەكات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    هیچكام لە بەرەكانی ئیسرائیل زۆرینەی كنێستیان بەدەست نەهێنا

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    قالیباف: پێشكەوتنی دانوستانەكان بەندە بە جێبەجێكردنی مەرجەكانی ئێران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی له‌ ئیسرائیل: ده‌رگامان به‌ڕووی هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی نه‌ته‌نیاهوو داخستووه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌شناسی عێراق پێشبینی چوار ڕۆژی داهاتووی بڵاو كرده‌وه‌

سەرەتا