1 کاتژمێر پێش ئێستا
89 جار خوێنراوەتەوە
فەڕەنسا 70 هەزار پۆلیسی بۆ خۆپیشاندانەكانی سبەی خستە ئامادەباشییەوە
پەیام
فەڕەنسا 70 هەزار كارمەندی
پۆلیس و كارمەندی هێزی ئەمنی بۆ پاراستنی خۆپیشاندانەكانی شەممە و بەرپەرچدانەوەی ڕووداوی
نەخوازراو بڵاوكردەوە.
وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنسا
بڵاوكردنەوەی نزیكەی 70 هەزار پۆلیس و كارمەندی هێزی ئەمنی لە وڵاتدا ڕاگەیاند، بۆ
پاراستنی ئاسایشی خۆپیشاندانەكانی شەممە و ڕێگری لە توندوتیژی و تاڵانكاری.
لۆران نۆنیێز، وەزیری
ناوخۆی فەڕەنسا ئاماژەی بەوە كرد كە دوای بڵاوبوونەوەی بانگەوازی تێكدەرانە لە تۆڕە
كۆمەڵایەتییەكاندا، ڕێوشوێنی تایبەت بۆ پاراستنی بازاڕ و كۆگاكان دەگیرێتە بەر.
ناوبراو وتیشی خۆپیشاندان
تەنیا لە دەرەوەی سەنتەری شارەكان ڕێپێدراوە، بەو مەرجەی ڕێكخەران ئارامیی ڕێپێوانەكان
دەستەبەر بكەن.
پارێزگارەكانیش بڕیاری
قەدەغەكردنی گردبوونەوەی شەوانە هاوكات لەگەڵ بۆنەی هاڵۆوین دەر دەكەن، چونكە بە هیچ
شێوەیەك شاردنەوەی دەموچاو بۆ تێكدانی ئاسایش قبووڵكراو نییە.
ئەم پلانە ئەمنییە، هێزە
تایبەتەكانی دەستێوەردان، فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، هێلیكۆپتەر و زرێپۆشەكان لەخۆدەگرێت
لەپێناو كۆنترۆڵكردنی هەر دۆخێكی لەناكاو.
وەزیری ناوخۆ ئەوەشی
خستەڕوو كە لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلوولەوە تا ئێستا، بەهۆی خۆپیشاندانی سەندیكاكان
و ناڕەزایەتیی خوێندكارانەوە لە شارە جیاوازەكاندا، هەزار و 193 ئەندامی پۆلیس بریندار
بوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە