57 خولەک پێش ئێستا
23 جار خوێنراوەتەوە
لەسەر داوای ترەمپ، ئۆكراینا هێرشەكانی بۆ سەر پاڵاوگەكانی ڕووسیا ڕاگرتووە
پەیام
ئۆكراینا هێرشەكانی بۆ
سەر پاڵاوگەكانی ڕووسیا ڕاگرت و هێرشەكەی سەر دنیپرۆش كاردانەوەی نێودەوڵەتیی توندی
لێكەوتەوە.
سوپای ئۆكراینا ڕایگەیاند
كە لەسەر داوای دۆناڵد ترەمپ هێرشەكانی بۆ سەر پاڵاوگە نەوتییەكانی ڕووسیا ڕاگرتووە،
هاوكات ڤۆلۆدیمیر زێلینسكی، سەرۆكی ئۆكراینا جەختی لەوە كردووەتەوە كە هێزەكانیان
مافی دەستپێكردنەوەی هێرشەكانیان دەبێت ئەگەر پێویست بكات.
ئەم هەنگاوە لە كاتێكدایە
كە هێرشێكی درۆنی ڕووسیا بۆ سەر وێستگەیەكی شەمەندەفەر لە شاری دنیپرۆ، بووە هۆی
كوژرانی لانیكەم 14 هاووڵاتی و برینداربوونی 14 كەسی دیكە، كە ئەمەش ناڕەزایەتییەكی
بەرفراوانی نێودەوڵەتی لێكەوتەوە.
نەتەوە یەكگرتووەكان و
یەكێتیی ئەورووپا هێرشەكەیان بە تاوانێكی دڕندانە ناوبرد و سەركۆنەیان كرد.
ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لاین،
سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەورووپا، سەرەخۆشیی خۆی دەربڕی و ڕایگەیاند كە پێشنیازی تەرخانكردنی
بڕی ماوە لە قەرزی 45 ملیار یۆرۆیی بۆ پاڵپشتیی بەرگریی ئۆكراینا دەخەنە ڕوو تا
گوشارەكان بۆ سەر مۆسكۆ زیاد بكرێن.
هەروەها ئیمانوێل ماكرۆن،
سەرۆكی فەڕەنسا ڕایگەیاند كە ڕووسیا بە ئەنقەست خەڵكی سڤیل دەكاتە ئامانج و گرژییەكان
زیاد دەكات.
جیا لەوەش، لە هێرشەكانی
دیكەی مۆسكۆ بۆ سەر زاپۆریژیا و كیێڤ، زیانی گیانی و ماددیی زۆر بە ناوچەكە و هاووڵاتییان
گەیشت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە