2 کاتژمێر پێش ئێستا 82 جار خوێنراوەتەوە

دوو منداڵ لە سنووری ئەفغانستان و پاكستان كوژران

پەیام
لە سنووری ئەفغانستان و پاكستان بەهۆی هەڵگیرسانەوەی شەڕ و پێكدادان، دوو منداڵ كوژران.
لە ئەنجامی تەقەكردن لە نزیك دەروازەی سنووریی تۆرخام لە نێوان ئەفغانستان و پاكستان، دوو منداڵ كوژران و دوو هاووڵاتیی مەدەنیش بریندار بوون، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ سەرلەنوێ سەرهەڵدانەوەی پێكدادانی توند لە ناوچەی ئەنگور ئەدە لە پارێزگای پەكتیكا.
تەیب حەماد، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای نانگەرهار پشتڕاستی كردەوە كە قوربانییەكان لە گوندی خان ئاباد كەوتوونەتەوە و یەكێك لە بریندارەكان كارمەندی ڕێكخراوێكی خێرخوازییە، بەڵام بەرپرسانی پاكستان هەر جۆرە تەقەكردنێكیان لەو ناوچەیە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕەت كردەوە.
وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان ئاشكرای كرد كە فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی پاكستان چوار هێرشیان كردووەتە سەر دامەزراوە سنوورییەكان و هێزەكانی تاڵیبانیش بە بۆردومانكردنی بنكە سەربازییەكانی پاكستان وەڵامیان داوەتەوە.
ئاڵۆزیی نێوان ئیسلامئاباد و كابوڵ لە دوای دەسەڵاتگرتنەدەستی تاڵیبان لە ساڵی 2021 بەردەوامە و لە مانگەكانی ڕابردوودا گەیشتە قۆناغی شەڕی كراوە.
بەپێی ئامارەكانی نەتەوە یەكگرتووەكانیش، سەدان هاووڵاتیی سڤیل بەهۆی ئەم ناكۆكی و پێكدادانە سنوورییە بەردەوامانەوە گیانیان لەدەست داوە و مەترسییەكان لەسەر خەڵكی ناوچەكە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەبن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    شاندی نێوەندگیریی قەتەر بە هەماهەنگی لەگەڵ واشنتن گەیشتە تاران

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران تەقینەوەی لە چوار كەشتی نەوتبەری گەرووی هورمز ڕاگەیاند

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوو منداڵ لە سنووری ئەفغانستان و پاكستان كوژران

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    میدیای عیبری: ئەمریكا ئامادەكاری بۆ لێدانەوە لە ئێران دەكات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    هیچكام لە بەرەكانی ئیسرائیل زۆرینەی كنێستیان بەدەست نەهێنا

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    قالیباف: پێشكەوتنی دانوستانەكان بەندە بە جێبەجێكردنی مەرجەكانی ئێران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی له‌ ئیسرائیل: ده‌رگامان به‌ڕووی هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی نه‌ته‌نیاهوو داخستووه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌شناسی عێراق پێشبینی چوار ڕۆژی داهاتووی بڵاو كرده‌وه‌

سەرەتا