1 کاتژمێر پێش ئێستا
144 جار خوێنراوەتەوە
میدیای عیبری: ئەمریكا ئامادەكاری بۆ لێدانەوە لە ئێران دەكات
پەیام
میدیا عیبرییەكان هەواڵی
ئامادەكاری واشنتن بۆ ئەگەری هێرشكردنە سەر ئێران بڵاو دەكەنەوە.
دەستەی پەخشی ئیسرائیلی
ئاشكرای كرد كە ئەمریكا 10 فڕۆكەی بارهەڵگری سەربازیی ڕەوانەی بنكەكانی "عۆڤدا"
و "نیڤاتیم" لە نەقەب كردووە، ئەوەش هاوكاتە لەگەڵ پەرەسەندنی ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی
سەربازی لەگەڵ ئێران.
بەپێی ڕاپۆرتەكە، فڕۆكەكان
لە بنكەی فۆرت بلیس لە تەكساسەوە كە تایبەتە بە بەرگریی ئاسمانی، بەرەو قەوارەكە فڕیون.
سەرچاوەیەكی ئیسرائیلی
ئاماژەی بەوە كردووە كە هەماهەنگیی تەواو لە نێوان واشنتن و تەلئەبیب هەیە و هەردوولا
چاوەڕوانی بڕیاری دۆناڵد ترەمپن. هاوكات فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا (سێنتكۆم) چەندین
بژاردەی هێرشكردنی خستووەتە بەردەم ترەمپ.
لە لایەكی دیكەوە، هێزەكانی
ئەمریكا سیستمی مووشەكیی پاتریۆتیان بۆ كەنداو گواستووەتەوە و هۆشدارییان داوەتە وڵاتانی
ناوچەكە لە ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگێكی كورتخایەن.
هەروەها دوو فڕۆكەهەڵگر
و دەیان كەشتیی جەنگی لە دەریای عەرەب جێگیر كراون.
سەرەڕای نەبوونی پشتڕاستكردنەوەی
فەرمی لەلایەن كۆشكی سپییەوە، ئەم جووڵانە بە ئامادەكاری بۆ پەرەسەندنی سەربازی
دادەنرێت كە ڕەنگە لە هەر كاتێكدا بەهۆی بڕیارێكی نوێوە ڕووبەڕووبوونەوەی گەورە لە
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرهەڵبداتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە