53 خولەک پێش ئێستا
90 جار خوێنراوەتەوە
دووكەڵی ئاگری دارستانەكانی ئیندۆنیزیا گیانی زیاترلە سێ هەزار كەسی سەند
پەیام
دووكەڵی ئاگری دارستانەكانی
ئیندۆنیزیا بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە سێ هەزار كەس لە مانگی ڕابردوودا.
بەپێی ڕاپۆرتێكی ناوەندی
توێژینەوەی وزە و هەوای پاك كە بنكەكەی لە شاری هێلسنكیی سویدە، پیسبوونی هەوا بەهۆی
دووكەڵی ئاگركەوتنەوەی دارستانەكانی ئیندۆنیزیاوە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی سێ هەزار
و 560 كەس لە وڵاتەكە لە ماوەی مانگی ئەیلوولی ڕابردوودا.
هاوكات نزیكەی 57 ملیۆن
و 800 هەزار هاووڵاتی ڕووبەڕووی ئاستی مەترسیدار و ناتەندروستی هەوا بوونەتەوە.
ئاگرەكان لە سەرەتای
مانگی تەممووزەوە لە ناوچە بەرفراوانەكانی ئەو وڵاتە بەردەوامن، بەتایبەتی لە زۆنگاوە
خەڵووزییەكانی پارێزگاكانی كالیمانتانی ناوەڕاست و ڕۆژئاوا و پاركی نیشتمانیی برۆمۆ
تینگەر سێمیرۆ.
تیمەكانی ئاگركوژێنەوە،
سوپا، پۆلیس و خۆبەخشان لە كوژاندنەوەی ئاگرەكە بەشدارن و هەلیكۆپتەر بۆ هەڵدانی
ئاو بەكار دەهێنن، بەڵام دووكەڵی چڕ شارەكانی پالانگكارایا و پۆنتیاناكی بەتەواوی
داپۆشیوە.
ئەم دۆخە نیگەرانیی زۆری
لای دانیشتووان دروست كردووە لەبارەی خراپبوونی زیاتری كوالێتیی هەوا و تەشەنەكردنی
ئاگرەكە بەرەو گەڕەكەكان، هاوكات ڕێكخراوە ژینگەییەكان هۆشداری لە لێكەوتە تەندروستی
و ژینگەییەكان دەدەن.
سەرەڕای ئەوەش، ئاگرەكە
ڕووبەرێكی گەورەی دارستان و زەوییە كشتوكاڵییەكانی لە دوورگەكانی سۆمەترە، بۆرنیۆ
و پاپوا وێران كردووە، كە مەترسییەكان بۆ سەر ملیۆنان كەسی ناوخۆی ئیندۆنیزیا و وڵاتە
دراوسێكانی زیاتر و قووڵتر دەكاتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە