58 خولەک پێش ئێستا
100 جار خوێنراوەتەوە
هیچكام لە بەرەكانی ئیسرائیل زۆرینەی كنێستیان بەدەست نەهێنا
پەیام
ئەنجامی تەواوەتیی هەڵبژاردنی
قەوارەی زایۆنی بڵاو كرایەوە و هیچكام لە بەرەكان نەیانتوانی زۆرینەی پەرلەمانی بەدەست
بهێنن.
بەپێی ئەنجامە كۆتایییەكان،
هاوپەیمانیی بنیامین نەتانیاهوو توانیویانە 42.3%ی دەنگەكان بەدەست بهێنێت 53 كورسی لە كۆی 120 كورسیی پەرلەمان كنێست، بەدەست هێنا، بەجۆرێك
پارتەكەی نەتەنیاهوو 27 كورسی، پارتەكەی
بنغەفیر 7 كورسی، پارتەكەی ئاشیر 7 كورسی، پارتەكەی ئاریە دێری 6 كورسی، پارتەكەی
بتزلیل سمۆترێچیش 6 كوسی بەدەست هێناوە.
بەرەی ئۆپۆزیسیۆنیش بە
سەرۆكایەتیی گادی ئایزنكۆت بە 37.8%ی دەنگەكان 48 كورسیی مسۆگەر كردووە، بەجۆرێك
پارتەكەی ئیزنكۆت 21 كورسی، پارتەكەی نەفتالی بیننێت، 12 كورسی، پارتەكەی یایر گۆلان،
8 كوسی، پارتەكەی ئاڤیگدۆر لیبەرمانیش 7 كوسی بەدەست هێناوە.
لە لایەكی دیكەوە، پارتە عەرەبییەكانیش بەبەرزبوونەوەی
ڕێژەی دەنگەكانیان بۆ 14.7% توانیان 19 كوسی مسۆگەر بكەن، كە پارتەكەی یووسف جەباریین
11 كورسی و پارتەكەی مەنسوور عەباسیش 8 كوسی بەدەست هێناوە.
هەرچی لیستەكانی دیكەیە
كە ژمارەیان 24 دانەیە هەچەندە 5.2%ی دەنگەكانیان بەدەست هێناوە بەڵام هیچ كورسییەكی
پەرلەمانییان لە كنێست بەدەست نەهێناوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە