1 کاتژمێر پێش ئێستا
77 جار خوێنراوەتەوە
ئێران تەقینەوەی لە چوار كەشتی نەوتبەری گەرووی هورمز ڕاگەیاند
پەیام
سوپای پاسدارانی ئێران
تەقینەوە و ئاگركەوتنەوەی لە چوار نەوتبەردار بەهۆی مینە دەریاییەكانەوە لە گەرووی
هورمز ڕاگەیاند، هاوكات دەستبەسەرداگرتنی درۆنێكی سیخوڕیی ئەمریكیی ئاشكرا كرد.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی
سوپای پاسداران و سوپای ئێران، سێ لە نەوتبەرەكان لە ڕێڕەوی باشوور و چوارەمیان لە
ڕۆژهەڵاتی گەرووەكە بوونەتە ئامانج، دوای ئەوەی سیستەمی ڕاداریان كوژاندبووەوە و هۆشدارییەكانیان
پشتگوێ خستبوو.
تاران لێدوانەكانی فەرماندەیی
ناوەندیی ئەمریكای (سێنتكۆم) سەبارەت بە نەمانی مینەكان بە "وەهم" ناوبرد و داوای بەڵگەی سەربەخۆی
كرد، لە كاتێكدا سێنتكۆم لە وەڵامی سنوورداركردنەكانی كەشتیوانی لەلایەن ئێرانەوە،
دووپاتی كردەوە كە هاوكاریی هەناردەكردنی 1.5 ملیار بەرمیل نەوتی كەنداوی كردووە و
گەمارۆی خستووەتە سەر بەندەرە ئێرانییەكان.
لەلایەكی ترەوە، هێزی
ئەلیكترۆنیی ئێران دەستبەسەرداگرتنی درۆنێكی ئەمریكیی لە ڕۆژئاوای گەرووەكە ڕاگەیاند.
هاوكات دەستەی بازرگانیی
دەریایی بەریتانیاش ئاشكرای كرد كە بەلەمێكی نەناسراو دوو تەقەمەنی بە كەشتییەكەوە
لە نزیك كەناراوەكانی عومان لكاندووە و بووەتە هۆی ئاگركەوتنەوە لە ژووری بزوێنەرەكەی
پێش ئەوەی كۆنترۆڵ بكرێت.
ئەم ئاڵۆزییانە مەترسیی
گەورەی لەسەر ئەم گەرووە دروستكردووە كە پێنجیەكی نەوت و گازی جیهانی پێدا تێپەڕ دەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە