پێش 3 هەفتە 397 جار خوێنراوەتەوە

لە فەرەنسا خۆپیشاندان دژ بە گرانیی و خراپبوونی كەرتی پەروەردە ئەنجامدرایەوە

پەیام

لە شارە جیاوازەكانی فەرەنسا سەدان هەزار كەسی ڕژانەوە سەر شەقامەكان و لە هەندێك ناوچەش ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ پۆلیس ڕوویدا.
دژ بە گرانیی تێچووی ژیان و خراپبوونی كەرتی پەروەردە و خزمەتگوزارییە گشتییەكان، شارەكانی فەرەنسا بۆ سێیەمین هەفتەی لەسەریەك، خۆپیشاندانی بەرفراوانی خوێندكاران، سەندیكاكانی كرێكاران و بزووتنەوەی هێلەك زەردەكانی تێدا بەڕێوە چوو.

بەپێی ئاماری وەزارەتی ناوخۆ، نزیكەی 320 هەزار كەس لە سەرانسەری وڵاتەكە ئەمڕۆ بەشدارییان كردووە، دۆخی گشتییش تا ڕادەیەك ئارام بووە.
لە شاری لیۆن، گرژی و پێكدادان لە نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەران ڕوویدا و هێزە ئەمنییەكان گازی فرمێسكڕێژیان بەكارهێنا.

هاوكات لە مارسیلیا پۆلیس دەستی بەسەر چەقۆ و دەمامكدا گرت، لە پاریسی پایتەختیش ڕێڕەوی ناڕەزایەتییەكان لە ترسی پشێوی لە چەقی شارەوە دوور خرایەوە كە چەندین سەركردەی چەپڕەوی وەك ژان لوك میلانشۆن بەشدار بوون.
بۆ ڕێگریكردن لە ئاڵۆزییش، دەسەڵاتداران 70 هەزار پۆلیسیان بە هاوكاریی درۆن، كۆپتەر، زرێپۆش و ئاوهاوێژ لە شارەكاندا بڵاوە پێكردووە.

هاوكات یەكێتییەكانی خوێندكاران بڕیاری داخستنی زانكۆ و ئامادەیییەكانیان داوە تا پێنجی مانگی داهاتوو كە وادەی مانگرتنێكی گەورەی سەرتاسەرییە بە هاوبەشیی سەندیكاكان بۆ جێبەجێكردنی چاكسازیی خێرا لە خوێندندا و دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە بۆ تەواوی هاووڵاتییانی وڵاتەكە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 52 خولەک پێش ئێستا

    بەریتانیا هاووڵاتییەکی ئەمریکی ڕادەستی وڵاتەکەی کردەوە کە بە تۆمەتی سیخوڕی دەستگیرکرابوو

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێن بی سی: ئه‌مریكا به‌ بێده‌نگی گورز له‌ ئێران ده‌وه‌شێنێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆنگرێسمانێكی ئه‌مریكی: ئێرانییه‌كان تێگه‌یشتنێكی قووڵیان بۆ سیاسه‌تی ئه‌مریكا هه‌یه‌

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: زانیاریی هەواڵگری لەسەر پلانی ئێران بۆ بەئامانجگرتنی بەرپرسان لە ئەمریکا هەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا ١٣٩ درۆنی خستە خوارەوە کە مۆسکۆیان کردبووە ئامانج

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ساڵی 2026 وەك یەكێك لە گەرمترین و وێرانكەرترین ساڵەكان تۆمار كرا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا: هێرش بۆ سەر ئێران پێشێلکردنی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    واشنتن پۆست: ترەمپ نایەوێت لەمكاتەدا هێرشەكانی سەر ئێران دەستپێبكاتەوە

سەرەتا