پێش 3 هەفتە 298 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا فرۆشتنی 500 مووشەكی پاتریۆتی بۆ ئۆكراینا پەسەند كرد

پەیام  

دواجار ئەمریكا فرۆشتنی 500 مووشەكی پاتریۆتی بەرگریی ئاسمانیی بە بەهای 2.1 ملیار دۆلار بۆ ئۆكرانیا پەسەند كرد.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕەزامەندی لەسەر فرۆشتنی 500 مووشەكی بەرگریی جۆری «پاتریۆت (پی ئەی سی- 3) بە ئۆكراینا دەربڕی كە بەهاكەی بە نزیكەی 2.1 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت.

ئەمەش بە یەكێك لە گرنگترین هەنگاوەكانی پڕچەككردنی كێیڤ بە چەكی بەرگری لە سەرەتای خولی دووەمی سەرۆكایەتی دۆناڵد ترەمپەوە ئەژمار دێت.
تێچووی ئەم گرێبەستە لە ڕێگەی هاوكاریی دارایی كەنەدا، ئەڵمانیا و نەرویج لە پرۆگرامی جەمپ ستارتی ئەمریكی و قەرزی یەكێتیی ئەورووپا دابین دەكرێت كە ئامانج لێی كڕینی چەك، خزمەتگوزاری و مەشقپێكردنە بە هێزەكانی ئۆكراینا لە بەرانبەر پەلامارەكانی ڕووسیا، هەروەها كۆمپانیای بەناوبانگی «لۆكهید مارتن» بەڵێندەری سەرەكیی جێبەجێكردنی گرێبەستەكەیە.

لەلایەكی دیكەوە، ڤلۆدیمێر زێلینسكی سەرۆكی ئۆكراینا لە پلاتفۆرمی ئێكس ڕایگەیاند: پرۆسەی ڕادەستكردنی مووشەكە نوێیەكان لەوانەیە چەندین ساڵ بخایەنێت و داوای لە واشنتن كرد چارەسەری بەپەلە بدۆزێتەوە.
ناوبراو پێشنیازی كرد هاوپەیمانانی ئەمریكا و ئەورووپا لە كۆگاكانی خۆیان مووشەكی دەستبەجێ پێشكەشی كێیڤ بكەن تا دواتر قەرەبوو دەكرێنەوە، چونكە سیستەمی پاتریۆت گرنگترین كەرەستەی پاراستنی ئاسمانی وڵاتەكەیەتی لە هێرشی مووشەك و درۆنە مەترسیدارەكانی سوپای ڕووسیا لەم قۆناغە هەستیارەدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەریتانیا هاووڵاتییەکی ئەمریکی ڕادەستی وڵاتەکەی کردەوە کە بە تۆمەتی سیخوڕی دەستگیرکرابوو

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێن بی سی: ئه‌مریكا به‌ بێده‌نگی گورز له‌ ئێران ده‌وه‌شێنێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆنگرێسمانێكی ئه‌مریكی: ئێرانییه‌كان تێگه‌یشتنێكی قووڵیان بۆ سیاسه‌تی ئه‌مریكا هه‌یه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: زانیاریی هەواڵگری لەسەر پلانی ئێران بۆ بەئامانجگرتنی بەرپرسان لە ئەمریکا هەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا ١٣٩ درۆنی خستە خوارەوە کە مۆسکۆیان کردبووە ئامانج

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ساڵی 2026 وەك یەكێك لە گەرمترین و وێرانكەرترین ساڵەكان تۆمار كرا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا: هێرش بۆ سەر ئێران پێشێلکردنی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    واشنتن پۆست: ترەمپ نایەوێت لەمكاتەدا هێرشەكانی سەر ئێران دەستپێبكاتەوە

سەرەتا