2 کاتژمێر پێش ئێستا
48 جار خوێنراوەتەوە
بەریتانیا دەیەوێت بە فەڕمی داوای لێبوردن لە دۆسیەی بازرگانیی بە كۆیلەوە بكات
پەیام
بەریتانیا تاوتوێی
داوای لێبوردنێكی فەڕمی لە دۆسیەی بازرگانیی بە كۆیلەوە دەكات، بەڵام ڕەتی دەكاتەوە
قەرەبووی زیانلێكەوتووان بكاتەوە.
ئاندی بێرنهام سەرۆكوەزیرانی
بەریتانیا ڕایگەیاند: بۆ یەكەمینجار لە مێژوویدا و لە چوارچێوەی هەوڵەكانی بۆ بەهێزكردنی
پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی ئەفریقی و ناوچەی كاریبی، لەندەن تاوتوێی پێشكەشكردنی
داوایەكی لێبوردن لە ڕۆڵی وڵاتەكەی لە بازرگانیی كۆیلەكان بە ڕێگەی زەریای ئەتڵەسییدا
دەكات.
لە وتارێكیدا لە ڕۆژنامەی گاردیان، سەرۆكوەزیرانی
بەریتانیا كە وڵاتەكەی لەنێوان سەدەدانی 15 و 19ـەدا نزیكەی سێ ملیۆن و 200 هەزار
كۆیلەی بازرگانە ئەورووپییەكانی بە زەریای ئەتڵەسییدا گواستووەتەوە، ڕایگەیاند: بەریتانیا
لەپێناو ڕێكخراوی كۆمۆنوێڵس، پێویستی بەوەیە دان بەو مێژووە ئاڵۆزەیدا بنێت.
ئاندی بێرنهام وتیشی:
گفتوگۆیەك لەگەڵ زیانلێكەوتووانی بازرگانیی كۆیلەكان ئەنجام دەدەین، بەوپێیەی چەند
ساڵێكە ئەندامانی ڕێكخراوی كۆمۆنوێڵس داوای گفتوگۆیەكی ڕاستەقینەمان لەبارەی لێكەوتەكانی
كۆیلایەتیەوە لێ دەكەن.
ئەو وتیشی: بەریتانیا
گوێ لەو داواكارییانە دەگرێت بۆ داوای لێبوردن، بەڵام ڕەتی دەكاتەوە قەرەبووی ئەو
بابەتە بكاتەوە.
بەپێی داتاكان، لە
بازرگانیی كۆیلەدا بە ڕێگەی زەریای ئەتڵەسییدا لەنێوان سەدەكانی 15 و 19ـەدا لانی
كەمی 12.5 ملیۆن ئەفریقی ڕفێنراون و وەك كۆیلە لەسەر دەستی بازرگانە ئەورووپییەكان
فرۆشراون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە