60 خولەک پێش ئێستا
137 جار خوێنراوەتەوە
بولسۆنارۆ چۆن ههڵات؛ وردهكاری زیاتر ئاشكرا كرا
پهیام
میدیای بەرازیل ئاشکرای کرد کە ئەندامێکی پێشووی دەزگای هەواڵگریی قەوارەی ئیسرائیل (مۆساد)، یاوەری و هاوکاریی سیناتۆر فلاڤیۆ بۆڵسۆنارۆی کردووە تا لە بەرازیلەوە بەرەو ئەرجەنتین و لەوێشەوە بۆ ئەمریکا هەڵبێت.
بەپێی زانیارییەکانی کەناڵی سی ئێن ئێن بەرازیل لە ڕێگەی کامێراکانی چاودێرییەوە، بەرپرسێکی پێشووی دەزگای هەواڵگریی مۆساد لە ١٩ی تشرینی یەکەم گەیشتووەتە بەرازیل و هاوڕێیەتیی فلاڤیۆ بۆڵسۆنارۆ، سیناتۆری ڕاستڕەوی بەرازیل و خێزانەکەی کردووە لە کاتی بەزاندنی سنووری وڵاتەکە لەسەر پردی نێودەوڵەتیی تانکرێدۆ نێڤیس بەرەو ئەرجەنتین. دواتر بۆڵسۆنارۆ لە شاری پۆێرتۆ ئیگوازۆی ئەرجەنتین لە ڕێگەی فڕۆکەیەکی تایبەتەوە لە جۆری گەلف ستریم بەرەو شاری مەیامی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێکەوتووە، دوای ئەوەی لە ئیکوادۆریش بۆ پڕکردنەوەی سووتەمەنی نیشتووەتەوە.
ئەم هەڵاتنە بە هاوکاریی کارمەندەکەی مۆساد لە کاتێکدایە کە دادگای باڵای فیدراڵیی بەرازیل بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی پاسپۆرت و قەدەغەی گەشتکردنی بۆ بۆڵسۆنارۆ دەرکردبوو بە تۆمەتی گەندەڵی، سپیکردنەوەی پارە و کۆکردنەوەی دارایی نایاسایی.
لویس ئیناسیۆ لولا دا سیلڤا، سەرۆککۆماری بەرازیل هەڵاتنی ئەو سیناتۆرەی بە "شەرمەزاری" وەسف کرد، لە کاتێکدا دۆناڵد ترهمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشوازیی لە مانەوەی بۆڵسۆنارۆ لە ئەمریکا کرد پاش ئەوەی لە خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا شکستی هێنا...
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە