53 خولەک پێش ئێستا
93 جار خوێنراوەتەوە
له خۆپیشاندانێكدا سهدان كهس دهستگیركران
پۆلیسی بەریتانیا زیاتر لە ٣٠٠ کەسی لە لەندەن دەستگیر کرد، دوای بەشداریکردنیان لە خۆپیشاندانێکدا لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ پشتیوانیکردن لە دۆسیەی فەلەستین.
سەدان خۆپیشاندەر لە ناوچەی «ناین ئێڵمز» لە پایتەختی بەریتانیا کۆبوونەوە و چەندین دروشمیان بۆ پشتگیری لە دۆسیەی فەلەستین بەرزکردەوە و دواتریش پۆلیس دەستی بە گرتنی خۆپیشاندەران کرد و دەیان خۆپیشاندەران دەستگیرکران.
چەند کاتژمێرێک دوای خۆپیشاندانەکان پۆلیسی لەندەن ڕایگەیاند ژمارەی دەستگیرکراوان گەیشتووەتە ٣٢٥ کەس، و ڕوونی کردەوە کە ٣٢٠ کەسیان بە تۆمەتی «دەربڕینی پشتگیری بۆ ڕێکخراوێکی قەدەغەکراو بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر» دەستبەسەر کراون. بەپێی ئامارەکانی پۆلیس، لە تەمووزی ٢٠٢٥، ژمارەی دەستگیرکردنەکانی پەیوەست بە دۆسیەی فەلەستین چوار هەزار کەسی تێپەڕاندووە.
بڕیارە دادگای باڵای بەریتانیا پێداچوونەوە بە بڕیاری قەدەغەکردنی پشتیوانی لە دۆسیەی فەلەستین بکات کە لەژێر ڕۆشنایی یاساکانی دژەتیرۆر لەو وڵاتەدا قەدەغەی کردوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە