1 کاتژمێر پێش ئێستا
175 جار خوێنراوەتەوە
حزبهكهی ترهمپ دۆڕا؛ دیموكراتهكان زۆرینهی ئهنجومهنی پیران و كۆنگرێسیان بردهوه
پەیام
دیموکراتەکانی ئەمریکا سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەراندا بەدەستهێناوە و ڕێژەیەکی زۆریان لە کورسییەکانی پەرلەمانیان بردوەتەوە و لە هەندێک ویلایەتیشدا سەرکەوتنی گرنگیان بەدەستهێناوە.
بەپێی دواین زانیارییە بڵاوکراوەکان، دیموکراتەکان ٢٠١ کورسییان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بەدەستهێناوە، بەرانبەر بە ١١٩ کورسی بۆ کۆمارییەکان، لە کۆی ٤٣٥ کورسیی ئەنجومەنەکەدا. بەڵام ژماردنەوەی دەنگەکان هێشتا بەردەوامە و ئەگەری گۆڕانکاری لەو ڕێژەیەدا هەیە.
لە قۆناغەکانی پێشووتری ڕاگەیاندنی ئەنجامەکاندا، دیموکراتەکان ١٩٠ کورسییان بەدەستهێنابوو، لە کاتێکدا ژمارەی کورسییەکانی کۆمارییەکان ١١٠ بوو.
لە هەمان کاتدا، دیموکراتەکان توانیویانە کورسییەکانی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا لە دوو ویلایەتی تێکساس و کانزاس بەدەستبهێنن؛ بەوەی سەرکەوتنیان لە تێکساس یەکەمین سەرکەوتنی ئەم حیزبەیە لەو ویلایەتە لە ساڵی ١٩٨٨ەوە، هەروەها لە کانزاسیش یەکەمین جارە لە ساڵی ١٩٣٢ەوە دیموکراتەکان کورسیی ئەنجومەنی پیران بەدەست دەهێنن.
لە لایەکی دیکەوە، ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشێتدپرێس ڕایگەیاندووە براد لیتڵ، کاندیدی کۆماری، جارێکی دیکە هەڵبژێردراوەتەوە بۆ پۆستی پارێزگاری ویلایەتی ئایداهۆ.
هەمان ئاژانس ڕایگەیاندووە ئیلھان عومەر، کاندیدی دیموکرات، جارێکی دیکە بۆ نوێنەرایەتی ناوچەی پێنجەمی ویلایەتی مینسۆتا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا هەڵبژێردراوەتەوە
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە