2 کاتژمێر پێش ئێستا
106 جار خوێنراوەتەوە
ترهمپ: دیموكراتهكان وێران دهبن گهر ههوڵی ئهوه بدهن له پۆستهكهم لام بدهن
پهیام
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترهمپ هۆشداری دەدات لەوەی هەر هەنگاوێک بۆ لێسەندنەوەی متمانە لێی، دەبێتە هۆی وێرانکردنی حیزبی دیموکرات، هاوکات دووپاتی کردەوە بە تەواوی لەو هەوڵانە بێباکە.
لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا دەربارەی ئەوەی ئایا شەوی ڕابردوو لەگەڵ هیچ کام لە دیموکراتەکان قسەی کردووە، سەرۆکی ئەمریکا ئامادە نەبوو هیچ زانیارییەک ئاشکرا بکات و ڕایگەیاند: «ناتوانم ئەوەتان پێ بڵێم، لەوانەیە خۆیان پێتان بڵێن، بەڵام من نایڵێم». هاوکات لە وەڵامی پرسیارێکی تردا سەبارەت بەوەی ئایا دیموکراتەکان باسی پرسی لێسەندنەوەی متمانەیان لەگەڵ کردووە، ترهمپ وتی: «نەخێر، نەخێر، بە هیچ شێوەیەک».
سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە کە هیچ نیگەرانییەکی لە ئەگەری دوورخستنەوەی لە پۆستەکەی نییە و هەنگاوێکی لەو شێوەیەش بە کارەساتبار بۆ نەیارەکانی دەزانێت، بە جۆرێک کە پەنابردن بۆ لێسەندنەوەی متمانە بە تەواوەتی حیزبی دیموکرات وێران دەکات.
ترهمپ لە درێژەی قسەکانیدا گومانی خستە سەر پاساوەکانی ئەو هەوڵە و پرسیاری کرد: «لێسەندنەوەی متمانە بەبێ هیچ پاساوێک لەپێناو چیدا؟ لەبەر ئەوەی وڵاتێکی سەرکەوتوومان هەیە؟ ». لەو چوارچێوەیەشدا باسی لەوە کرد کە ئێستا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەر قۆناغێکی تری مێژووی خۆی سەرکەوتووترە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە