1 کاتژمێر پێش ئێستا
121 جار خوێنراوەتەوە
ئیلهان عومەر: دڵخۆشم بە بوونی هەشت مسوڵمان لە بەرزترین دامەزراوەی یاسادانانی ئەمریکا
پەیام
ئیلهان عومەر، ئەندامی سەرکەوتووی پارتی دیموکراتەکان بۆ کۆنگرێسی ئەمریکا، خۆشحاڵی و پێزانینی خۆی بەهۆی بوونی هەشت ئەندامی موسڵمان لە کۆنگرێسی وڵاتەکەی دەربڕی، هاوکات پیرۆزبایی لە عەبدولڕەحمان ئەلسەید، ئەندام لە ویلایەتی میشیگان کرد.
عومەر لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: «پێزانین و دڵخۆشی زۆرم هەیە، بەوپێیەی ئێستا دەبینین هەشت موسڵمان لەنێو کۆنگرێسدان»، و دڵخۆشیی خۆی بە بەهێزبوونی نوێنەرایەتیی موسڵمانان لە بەرزترین دامەزراوەی یاسادانانی ئەمریکادا نیشان دا.
هاوکات ناوبراو پیرۆزبایی ئاراستەی عەبدولڕەحمان ئەلسەید (عەبدول)، نوێنەری دیموکراتەکان لە ویلایەتی میشیگان کرد و رایگەیاند «پێشتر دەمانوت ان شاء الله و ئێستا دەڵێین الحمدلله» وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی کە پێشتر دەیانوت ان شاء اللە سەرکەوتوو دەبین و ئێستا دۆخەکە گۆڕا بۆ ئەوەی بڵێن الحمدلله سەرکەوتوو بووین.
عومەر لە درێژەی قسەکانیدا تیشکی خستە سەر ئەو ئاستەنگانەی هاتبوونە ڕێیان و وتی: «پێیان دەگوتین کە ناتوانین دەنگی خۆمان بگەیەنین، یاخود ڕووبەڕووی دۆخی باو ببینەوە، یانیش هەرگیز بگەینە ئەم قۆناغەی ئێستا».
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە