1 کاتژمێر پێش ئێستا
68 جار خوێنراوەتەوە
نوێنەری ئیسرائیل لە نەتەوە یەكگرتووەكان: قۆناغی داهاتوو بۆ تەلئەبیب زۆر سەختتر دەبێت
پەیام
بەهۆی لێكەوتەكانی شەڕی
سەر ئێران و زیادبوونی گوشارە سیاسییەكانی ئەمریكا، دوای سەركەوتنی دیموكراتەكان لە
هەڵبژاردنی نیوەی خولی كۆنگرێسدا، دانی دانۆن نوێنەری ئیسرائیل لە نەتەوە یەكگرتووەكان
دانی بەوەدانا كە قۆناغی داهاتوو بۆ تەلئەبیب زۆر سەختتر دەبێت.
دانی دانۆن لە چاوپێكەوتنێكدا
ڕایگەیاند، كە بڕیاری هێرشكردنە سەر ئێران لە لایەن واشنتنەوە دراوە نەك ئیسرائیل،
هاوكات قەوارەكەی لە بەرپرسیارێتیی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و لێكەوتە ئابوورییەكان
دەرهێنا.
قسەكانی نوێنەری ئیسرائیل
وەك پەرچەكردارێك بوو بەرامبەر لێدوانەكانی جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا كە
هۆكاری شكستی كۆمارییەكانی لە هەڵبژاردن بۆ شەڕی ئێران گەڕاندبووەوە و داوای پێداچوونەوەی
بە پەیوەندییەكان دەكرد.
نوێنەری ئیسرائیل لە نەتەوە
یەكگرتووەكان جەختی كردەوە كە ئیسرائیل پشتیوانی لە بڕیارەكەی ئەمریكا كردووە و بە
دروستی زانیوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە