2 کاتژمێر پێش ئێستا
149 جار خوێنراوەتەوە
هەڕەشەی ناڕاست، گەشتەكانی چەندین وڵاتی ئەورووپای پەكسخت
پەیام
بەهۆی هەڕەشەی ناڕاستی
بۆمبڕێژكردن، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی چەندین كۆمپانیای فڕۆكەوانیی گەورەی ئەورووپا
ڕووبەڕووی حاڵەتی نائاسایی و نیشتنەوەی ناچاری بوونەوە.
كۆمپانیای "ئێر لینگوس"ی
ئێرلەندی ڕایگەیاند، كە گەشتەكەی نێوان دبلن و ڕۆما بە سەلامەتی لە فڕۆكەخانەی ئیڤرۆ
لە ڕۆژئاوای پاریس نیشتووەتەوە، هاوكات فڕۆكەیەكی كۆمپانیای "لۆت"ی پۆڵەندیش
لە فڕۆكەخانەی برۆكسل نیشتووەتەوە.
هەروەها لە بولگاریا سێ
فڕۆكە گەشتەكانیان گۆڕیوە بۆ فڕۆكەخانەكانی سۆفیا و پلۆڤدیڤ.
ئەم شەپۆلی هەڕەشە
نائاساییانە بوونە هۆی تێكچوونی تەواوی خشتەی گەشتە نێودەوڵەتییەكان لە مەدرید و میلانۆش،
بەڵام دوای پشكنینی ورد دەركەوتووە كە هیچ ماددەیەكی تەقەمەنی لەناو فڕۆكەكاندا نەدۆزراوەتەوە
كە وڵاتانی فەرەنسا، بولگاریا، بەلجیكا، ئیسپانیا و ئیتاڵیای گرتەوە.
ئەم ڕووداوانە دوای
زنجیرەیەك هەڕەشەی هاوشێوە دێن كە پێشتر گەشتە دەریاییەكانیشی كردبووە ئامانج، بەڵام
تا ئێستا هیچ لایەنێكی دیاریكراو بەرپرسیارێتیی خۆی لەم پشێوییە گەورە و ترسناكە ڕانەگەیاندووە
و لێكۆڵینەوەكانیش بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی هەڕەشەكان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە