1 کاتژمێر پێش ئێستا
129 جار خوێنراوەتەوە
عێراق كاركردنی مامۆستایانی حكومی لە زانكۆ ئەهلییەكان قەدەغە دەكات
پەیام
وەزارەتی خوێندنی باڵا
و توێژینەوەی زانستیی عێراق كاركردنی مامۆستایانی زانكۆ حكومییەكانی وەك وانەبێژ یان
ڕاوێژكار لە سەرجەم زانكۆ و كۆلێژ و پەیمانگە ئەهلییەكاندا قەدەغە كرد بە مەبەستی ڕەخساندنی
هەلی كار بۆ دەرچووانی دانەمەزراو.
بەپێی نووسراوێكی فەرمی
كە فەرمانگەی توێژینەوە و پەرەپێدان بڵاوی كردووەتەوە و لەلایەن بەهائ عەبدولحوسێن،
وەزیری خوێندنی باڵاوە واژوو كراوە، ئەم هەنگاوە بەپێی دەسەڵاتە یاساییەكان و لە پێناو
بەرژەوەندیی گشتی و پڕكردنەوەی كەمیی میلاكات نراوە، تاوەكو دەرفەتی یەكسان بۆ هەڵگرانی
بڕوانامە باڵاكانی دانەمەزراو فەراهەم بكرێت.
بڕیارەكە تەنیا ئەو
مامۆستایانە ناگرێتەوە كە بەشێوەی (خواستن) بەپێی یاسای خوێندنی باڵای ئەهلی ژمارە
25ی ساڵی 2016 ڕاژەكانیان بۆ دامەزراوە ئەهلییەكان گواستراوەتەوە.
هاوكات وەزارەت،
گشتاندنی پێشووی فەرمانگەی توێژینەوە و پەرەپێدانی بەرواری 2ی ئایاری 2023ی هەڵوەشاندەوە،
كە پێشتر ڕێگەی بە مامۆستایانی زانكۆ حكومییەكان و ناوەندی وەزارەت دەدا وەك مامۆستا
و ڕاوێژكار لە ناوەندە ئەهلییەكاندا كار بكەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە