1 کاتژمێر پێش ئێستا
173 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ: پێم باشترە ئەوەی لە ئێران ماوەتەوە وێرانی نەكەم
پەیام
بەپێی ڕاپۆرتە میدیاییەكانی
ئەمریكا، ئیدارەی واشنتن پێداچوونەوە بە پلانەكانی دەستپێكردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان
دژی ئێران دەكات، هاوكات فەرماندەیی ناوەندی ئامادەكاری بۆ ئەگەری هێرشی بەرفراوان
تەواو دەكات.
ماڵپەڕی «ئاكسیۆس» لە
زاری بەرپرسانی ئەمریكییەوە بڵاوی كردەوە، دۆناڵد ترەمپ ڕۆژی پێنجشەممە بۆ تاوتوێكردنی
دۆسیەی ئێران لەگەڵ گەورە ڕاوێژكارانی ئاسایشی نیشتمانی كۆ بووەتەوە.
هەروەها بەرپرسێكی سەربازی
دووپاتی كردەوە سێنتكۆم كۆتا ئامادەكارییە سەربازییەكانی دادەنێت، بەڵام تا ئێستا
هێزەكانیان هیچ ڕێنماییەكی نوێیان لە واشنتنەوە پێنەگەیشتووە.
لە بەرامبەردا، ترەمپ ڕایگەیاند
دەبێت بڕیار لەسەر جێبەجێكردنی هەنگاوی زیاتر یان پەسەندكردنی ڕێككەوتن لەگەڵ
تاران بدرێت، جەختیشی كردەوە ئێران بەبێ ڕەزامەندیی واشنتن ناتوانێت هیچ هەنگاوێك
لە بەرنامە ئەتۆمییەكەیدا بنێت.
سەرۆكی ئەمریكا وتیشی،
پێی باشترە ئەوەی لە ئێران ماوەتەوە وێرانی نەكات، ئەگەر ناچار نەبێت.
هەروەها بە وتەی خۆی،
وڵاتەكەی لەوەتەی هێزەكانی لە ناوچەكەدا جێگیر كراون تەنها بە لەدەستدانی 18 سەربازی
ئەمریكی، توانیویەتی بە تەواوەتی كۆنترۆڵی بەسەر گەرووی هورموزدا بسەپێنێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە