1 کاتژمێر پێش ئێستا 72 جار خوێنراوەتەوە

زەیدی لەگەڵ باراك جەختیان لە هێوركردنەوەی گرژییەكان و ڕێگەی دیپلۆماسی كردەوە

پەیام  

سەرۆكوەزیرانی عێراق لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ و نێردەكەی گفتوگۆی كرد و جەختیان لە هێوركردنەوەی گرژییەكان و ڕێگەی دیپلۆماسی كردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق عەلی زەیدی بڵاوی كردەوە، ناوبراو پێشوازی لە تۆم باراك، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەكان، ئاسۆی هاوبەشی و بەرزكردنەوەی ئاستی هاوكاری لە بوارەكانی ئابووری و وەبەرهێنان بە مەبەستی بەدیهێنانی بەرژەوەندیی هاوبەش و پشتیوانیكردنی گەشەپێدان تاوتوێ كرا.
هەروەها تیشك خرایە سەر دۆخی ناوچەكە، ئاڵنگارییە ئەمنییەكان و گرنگیی چڕكردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەكان بۆ كەمكردنەوەی گرژی و ڕێگری لە فراوانبوونی ململانێكان.

لە لایەكی دیكەوە، سەرۆكوەزیران پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا ئەنجام داوە و پەرەسەندنە ئەمنی و ناوچەییەكانیان تاوتوێ كردووە.
لە پەیوەندییەكەدا جەخت لەسەر هەماهەنگیی بەردەوام، پاراستنی سەقامگیری و زاڵكردنی زمانی دیالۆگ كرایەوە.

بەپێی نووسینگەكەی سەرۆكوەزیران زەیدی دووپاتی كردووەتەوە كە پێویستە ڕێز لە سەروەریی دەوڵەتان بگیرێت و خاكی عێراق بۆ هێرشكردنە سەر دراوسێكانی بەكارنەیەت. هەروەها داوای چارەسەری ئاشتییانەی كرد بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەكە.
لایەنەكان جەختیشیان لە بەردەوامیی هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان كردووەتەوە بە شێوەیەك لە بەرژەوەندیی هەردوولا بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    زەیدی لەگەڵ باراك جەختیان لە هێوركردنەوەی گرژییەكان و ڕێگەی دیپلۆماسی كردەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق كاركردنی مامۆستایانی حكومی لە زانكۆ ئەهلییەكان قەدەغە دەكات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    زەیدی بۆ ترەمپ: بەكارهێنانی خاكی عێراق بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتان قەدەغەیە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پارێزگای میسان... ٥٩ قوتابی تووشی تەنگەنەفەسی بوون و گەیەنرانە نەخۆشخانە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق... لە پڕۆژە یاسای بودجەدا ملیاران دۆلار بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی تەرخان کراوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    لە 14 پارێزگا ڕووماڵی تۆڕی كۆڕەك ڕاگیرا و كۆمپانیاكەش داوای قەرەبوو دەكات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. كورتهێنانی نێوان داهات و خەرجی گەیشتووەتە 33.6 تریلیۆن دینار

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    عەبودی: عێراق پێویستی بە قەرزی دەرەكی نییە

سەرەتا