1 کاتژمێر پێش ئێستا 92 جار خوێنراوەتەوە

ڕووسیا پلانی دابینكردنی 90 سەكۆی هەڵدانی مووشەكی پێشكەوتووی بۆ ئێران داناوە

پەیام  

بەڵگەنامە دزەپێكراوەكان ئاشكرای دەكەن ڕووسیا پلانی دابینكردنی 90 سەكۆی هەڵدانی مووشەكی پێشكەوتووی بۆ ئێران داناوە.
ڕۆژنامەی «گاردیان»ی بەریتانی لە زاری بەڵگەنامە دزەپێكراوەكانی كەرتی پیشەسازیی بەرگریی ڕووسیاوە ئاشكرای كرد، مۆسكۆ ڕێك كەوتووە بۆ دابینكردنی 90 سەكۆی هەڵدانی مووشەكی ئاراستەكراو بۆ هێلیكۆپتەرەكانی ئێران.

بەڵگەنامەكان كە لەلایەن دەزگای تایبەتی «دالاس ئەنالیتیكس»ی ئۆكراینییەوە بەدەستهاتوون، وردەكاریی دابینكردنی سەكۆكانی مووشەكی (ئێڵ ئێم یو ئاڕ) ئاشكرا دەكەن، كە سوپای ڕووسیا لە جەنگی ساڵی 2022ـەوە بە بەرفراوانی دژی ئۆكراینا بەكاری هێناون.
بەپێی خشتەی كۆمپانیای «ڤیمپێل»ی ڕووسی كە تایبەتمەندە لە دروستكردنی مووشەك و سیستەمەكانی هاوێشتندا، لە ئایاری 2024 گرێبەستێكی هەناردەكردن بە كۆدی «K-10» تۆمار كراوە، بەجۆرێك كاتی ڕادەستكردنی سەكۆكان لە نێوان كۆتایی 2024 بۆ كانوونی یەكەمی 2025 دیاری كراوە، هەروەها بەڵگەنامە نێوخۆییەكانیش ئێران وەك وڵاتی مەبەست دەناسێنن.

هەرچەندە ڕوون نییە سەكۆكان گەیشتبێتنە ئێران، بەڵام تۆماركردنی شەش فڕۆكەی مەشقیی «یاك-130» بۆ تاران لە ساڵی 2023، لەگەڵ ڕاپۆرتەكانی پێشوودا یەك دەگرێتەوە و بەڵگەی بەهێزە لەسەر گەشەكردنی هاوكارییە سەربازییە نهێنییەكانی نێوان ئەم دوو وڵاتەدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 21 خولەک پێش ئێستا

    هەڕەشەی بۆمب گەشتە ئاسمانییەكانی لە چەندین وڵاتی ئەوروپادا پەك خستەوە

  • 57 خولەک پێش ئێستا

    دوو سیناتۆری ئەمریكی دۆسیە تاوانكارییەكانی ئیپستین هەڵدەدەنەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووسیا پلانی دابینكردنی 90 سەكۆی هەڵدانی مووشەكی پێشكەوتووی بۆ ئێران داناوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێنج شاخه‌وان له‌ چیای هه‌ڵگورد بێسه‌روشوێنن و گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانەكانی ئەمریكا و ئێران پێشنیازێكی نوێ ئاشكرا دەكرێت

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕێكخراوی فاو: نرخی خۆراك لەسەر ئاستی جیهان لە مانگی ڕابردوودا دابەزیوە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    سیناتۆرێكی ئەمریكی داوای لێپێچینەوە لە ئیسرائیل لەسەر تاوانەكانی جەنگ دەكات

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕەزایی لەگەڵ پوتین دۆسیەی ئەتۆمی و دۆخی ناوچەكەیان تاوتوێ كرد

سەرەتا