1 کاتژمێر پێش ئێستا
136 جار خوێنراوەتەوە
سیناتۆرێكی ئەمریكی داوای لێپێچینەوە لە ئیسرائیل لەسەر تاوانەكانی جەنگ دەكات
پەیام
سیناتۆری هەڵبژێردراوی
میشیگان داوای لێپرسینەوە لە ئیسرائیل لەسەر تاوانەكانی جەنگ و پێداچوونەوە بە
هاوكارییەكان دەكات.
عەبدول سەید، براوەی
كورسیی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا لە ویلایەتی میشیگانی ئەمریكا لەسەر لیستی پارتی
دیموكرات، لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەی «پۆلیتیكۆ» داوای لێپێچینەوەی لە قەوارەی ئیسرائیل
كرد لەسەر تاوانەكانی جەنگ و جەختی لە پابەندبوونی خۆی بە ڕەخنەگرتن لە سیاسەتەكانی
كردەوە.
هاوكات داوای پێداچوونەوەی كرد بە ڕەوانەكردنی
پارەی باجدەرانی ئەمریكی بۆ دەرەوەی وڵات.
ناوبراو ڕایگەیاند كە
هەرگیز هەڵوێستی بەرانبەر ئیسرائیل ناگۆڕێت، و بەدیهێنانی ئاشتی، دادپەروەری و شەفافیەت،
پێویستی بە لێپرسینەوە لە ئیسرائیل و بەكارنەهێنانی داهاتی ئەمریكا لە كارە زیانبەخشەكانی
دەرەوە هەیە.
سەید ئاماژەی بەوەش
كرد سەركەوتنەكەی ڕەنگدانەوەی هەڵوێستی دەنگدەرانە و پێویستە كاندیدی داهاتووی دیموكراتەكان
بۆ سەرۆكایەتی ئەم ڕەوتە لەبەرچاو بگرێت.
سەرەڕای ناكۆكییەكان لەگەڵ
ئیسرائیل، ناوبراو ئامادەیی دەربڕی بۆ هاوكاریكردن لەگەڵ كۆمەڵگەی جوولەكە لە پرسە
هاوبەشەكانی وەك مافی كرێكاران، كەرتی تەندروستی، ژینگە، فرەیی ئایینی و ڕێزگرتن لە
دەستووری فیدراڵیی وڵاتەكە لە قۆناغی داهاتوودا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە