1 کاتژمێر پێش ئێستا 117 جار خوێنراوەتەوە

عێراق دەسپێشخەرییەك بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكانی ئێران و ئەمریكا ڕادەگەیەنێت

پەیام   

عێراق، دەسپێشخەرییەكی نوێ بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكانی ناوچەكە و دەستپێكردنەوەی دانوستانە نێودەوڵەتییەكان پێشكەش دەكات.
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق پێشنیاری پێكهێنانی لیژنەیەكی دیپلۆماسیی لە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ناوچەكە كرد بۆ سەردانیكردنی تاران و واشنتن بە مەبەستی گەیشتن بە لێكتێگەیشتنی ئاشتییانە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاویكردەوە كە عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران پەیوەندیی بە فوئاد حسێن هاوتا عێراقیەكەیەوە كردووە و باس لە كردنەوەی گەرووی هورمز و كاریگەریی هەڵبژاردنە نیوەییەكانی ئەمریكا لەسەر دۆخی سیاسیی و ئەمنیی ناوچەكە كرا و فوئاد حوسێن ئاماژەی بەوە كرد كە ناوچەكە بە قۆناغێكی هەستیاری پڕ لە گرژییدا تێدەپەڕێت و پێویستە هەنگاوی كردەیی بۆ پاراستنی سەقامگیریی بنرێت.

ئەم هەوڵە دیپلۆماسییەی عێراق لە چوارچێوەی گەڕانە بەدوای چارەسەری ئاشتییانە بۆ دۆسیە ئاڵۆزەكانی وەك دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران و ڕێگریكردن لە پەرەسەندنی سەربازیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق دەسپێشخەرییەك بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكانی ئێران و ئەمریكا ڕادەگەیەنێت

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    زەیدی لەگەڵ باراك جەختیان لە هێوركردنەوەی گرژییەكان و ڕێگەی دیپلۆماسی كردەوە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق كاركردنی مامۆستایانی حكومی لە زانكۆ ئەهلییەكان قەدەغە دەكات

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    زەیدی بۆ ترەمپ: بەكارهێنانی خاكی عێراق بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتان قەدەغەیە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پارێزگای میسان... ٥٩ قوتابی تووشی تەنگەنەفەسی بوون و گەیەنرانە نەخۆشخانە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق... لە پڕۆژە یاسای بودجەدا ملیاران دۆلار بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی تەرخان کراوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    لە 14 پارێزگا ڕووماڵی تۆڕی كۆڕەك ڕاگیرا و كۆمپانیاكەش داوای قەرەبوو دەكات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. كورتهێنانی نێوان داهات و خەرجی گەیشتووەتە 33.6 تریلیۆن دینار

سەرەتا