1 کاتژمێر پێش ئێستا
125 جار خوێنراوەتەوە
ڕەزایی لەگەڵ پوتین دۆسیەی ئەتۆمی و دۆخی ناوچەكەیان تاوتوێ كرد
پەیام
موحسین ڕەزایی لە مۆسكۆ
لەگەڵ پوتین ڕێكخستنەكانی قۆناغی دوای جەنگ و دۆسیەی ئەتۆمیی تاوتوێ كرد، هاوكات ئێران
پێشنیازێكی ئەتۆمی ئاراستەی ئەمریكا دەكات.
ئەمینداری ئەنجومەنی
باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، موحسین ڕەزایی، لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی ڕووسیا
، ڕێكخستنەكانی قۆناغی دوای جەنگ و پرسە ئەمنییەكانی ناوچەكەی تاوتوێ كرد، ئەمەش
هاوكاتە لەگەڵ بەردەوامیی جووڵە دیپلۆماسییەكانی نێوان تاران و واشنتن سەبارەت بە
دۆسیەی ئەتۆمی.
لەوبارەیەوە تەلەڤزیۆنی
فەرمیی ئێران بڵاوی كردەوە، لە دیدارەكەدا ڕەزایی پەیامێكی موجتەبا خامنەیی ڕێبەری
باڵای، گەیاندووەتە پوتین كە تایبەت بووە بە پەرەسەندنەكانی ناوچەكە و داهاتووی ڕێكخستنە
ئەمنییەكان.
لەلایەكی دیكەوە، ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێكی
باڵای ئێرانەوە بڵاوی كردەوە تاران لە ڕێگەی قەتەرەوە پێشنیازێكی ئەتۆمی ناردووە،
بەڵام پێش جێبەجێكردنی حەوت مەرجەكەی لەلایەن واشنتنەوە، تاوتوێی ناكات.
هاوكات ڕۆژنامەی «نیویۆرك
تایمز» لە زاری بەرپرسانی هەردوو وڵاتەوە ئاشكرای كرد، هەردوولا تا بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە
پێداچوونەوەیان بە نوێترین پێشنیازی نێوەندگیرەكاندا كردووە بۆ كەمكردنەوەی ناكۆكییە
ماوەكان.
ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەش
داوە، ڕەزایی ئامادەیی و كراوەیی زیاتری لە گفتوگۆكردن لەسەر پرسی ئەتۆمیدا پیشان
داوە، لە چوارچێوەی هەوڵەكان بۆ لێك نزیككردنەوەی تێڕوانینی نێوان هەردوو لایەنی
دانوستانكاردا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە