2 کاتژمێر پێش ئێستا
131 جار خوێنراوەتەوە
پێنج شاخه‌وان له چیای هه‌ڵگورد بێسه‌روشوێنن و گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە
پەیام
به‌رگریی شارستانیی سۆران
رایده‌گه‌یه‌نێت، پێنج شاخه‌وان له سنوری باڵه‌كایه‌تی بێسه‌روشوێنن و پێنج تیمی
رزگاركردن له‌گه‌ڵ تیمێكی تایبه‌تی سیده‌كان به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێن و به‌رده‌وامن
له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌یان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی
شارستانی سۆران، ئه‌مڕۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە "دوای
ئاگادارکردنەوەی ژووری کۆنترۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان لەبارەی ونبوونی گروپێکی
(٧) کەسی شاخەوانان، لە ناوچەیەکی سەخت و بەرزی چیای هه‌ڵگورد، دوو شاخه‌وانیان له
ئێستادا شوێنیان دیاره به‌ڵام پێنج شاخه‌وانی كه بەهۆی نەشارەزایی بە ناوچەکە و
تێکچونی کەشوهەوا ڕێگایان ون کردووە و چارەنوسیان نادیارە".
ڕاشیگەیاندووە
"پێنج تیمی ڕزگارکردن و شاخەوانی لەگەڵ تیمێکی تایبەتی سیدەکان بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی
گەڕان و ڕزگارکردندا دەکەن و بەردەوامن لە هەوڵی دۆزینەوەیان".
به‌رگریی شارستانیی سۆران
ئەوەشی خستووەتەڕوو "شوێنی دوو کەس لە شاخەوانەکان دیاریکراوە، بەڵام چارەنوسی
پێنج کەسی دیکە هێشتا نادیارە و هەوڵەکان بۆ ڕزگارکردنیان بەردەوامن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه،
بەپێی زانیارییەکان، شاخەوانەکان خەڵکی سنوری پارێزگای دهۆکن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە