1 کاتژمێر پێش ئێستا
41 جار خوێنراوەتەوە
بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانەكانی ئەمریكا و ئێران پێشنیازێكی نوێ ئاشكرا دەكرێت
پەیام
ماڵپەڕی «ئاكسیۆس» وردەكاریی
پلانی دوو ڕۆژەی نێوان واشنتن و تارانی بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەكان
ئاشكرا كرد.
ماڵپەڕی «ئاكسیۆس»ی ئەمریكی
ئاشكرای كرد، وەك ئامادەكارییەك بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەكان، دەوحە پێشنیازێكی
دوو ڕۆژەی خستووەتە بەردەم واشنتن و تاران بۆ گرتنەبەری هەنگاوی هاوبەش، لەوانە هەڵگرتنی
گەمارۆی دەریایی، ئازادكردنی پارە سڕكراوەكانی ئێران و كردنەوەی گەرووی هورمز.
سەرچاوە هەرێمییەكان ڕایانگەیاند،
نێوەندگیرە قەتەرییەكان لە پەیوەندیدان لەگەڵ تاران و كۆشكی سپی بە مەبەستی
دروستكردنی متمانە و ڕەخساندنی زەمینەی گفتوگۆی فراوانتر.
بەپێی پلانەكە، لە ڕۆژی
یەكەمدا واشنتن گەمارۆی دەریایی هەڵدەگرێت و بەشێك لە پارە بلۆككراوەكان ئازاد دەكات،
لەبەرانبەردا ئێران داوا لە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دەكات پشكنەرەكانی بنێرێتە
ئەو بنكە ئەتۆمییانەی بەهۆی بۆردومانەوە زیانیان بەركەوتووە.
لە ڕۆژی دووەمیشدا، گەرووی
هورمز بەڕووی كەشتیوانیدا دەكرێتەوە، دواتر دانوستانەكان لەسەر پرسی یۆرانیۆمی پیتێنراوی
ئاست بەرز دەست پێدەكەنەوە.
ئاكسیۆس دەڵێت كە لە ئێستادا
ئەم پێشنیازە لەژێر تاوتوێكردندایە، هاوكات تاران پێداگری لەسەر جێبەجێكردنی سەرجەم
حەوت مەرجەكەی خۆی دەكات بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆ فەرمییەكانی دۆسیە ئەتۆمییەكە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە