1 کاتژمێر پێش ئێستا
124 جار خوێنراوەتەوە
هەڕەشەی بۆمب گەشتە ئاسمانییەكانی لە چەندین وڵاتی ئەوروپادا پەك خستەوە
پەیام
شەپۆلێكی نوێی هەڕەشەی
بۆمبڕێژكردنی فڕۆكە مەدەنییەكان، كەرتی فڕۆكەوانیی لە چەندین وڵاتی ئەوروپادا تووشی
پشێوی كردەوە.
ئەمڕۆ ئەوروپا بۆ سێیەم
جار لە ماوەی هەفتەیەكدا ڕووبەڕووی شەپۆلێكی نوێی هەڕەشەی بوونی بۆمب لە ناو فڕۆكەكاندا
بووەوە، ئەمەش لە كاتێكدایە وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا هۆشداریی لە پەرەسەندنی «شەڕی
دەروونی» و دەستدرێژیكردن دا.
سەرەڕای نەدۆزینەوەی هیچ
تەقەمەنییەك، هەڕەشەكان بوونە هۆی شێواندنی گەشتەكان، گۆڕینی ڕێڕەوی فڕۆكەكان و یاوەریكردنیان
لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانەوە.
پۆلیسی دانیمارك لێكۆڵینەوەی
لە هەڕەشەیەكی سەر فڕۆكەخانەی كۆپنهاگن دەست پێكرد، بەڵام جەختی لە سەلامەتیی سەرنشینەكان
كردەوە.
لە چیك هەڕەشە لە 9 گەشت
كرا بەبێ هەڵوەشاندنەوەیان.
لە ئیتاڵیا، گەشتێكی كۆمپانیای
«ویز ئێر» لە پڕاگەوە بۆ ڕۆما ئاراستەكەی بۆ ڤینیسیا گۆڕدرا.
هاوكات فەڕەنسا 4 هەڕەشەی لە ئاسمانەكەیدا ڕاگەیاند
و هەموویان بە سەلامەتی نیشتنەوە.
لە فڕۆكەخانەی لشبۆنەش
ڕێكاری توندی ئەمنی بەرانبەر فڕۆكەیەكی كۆمپانیای «ڕایان ئێر» گیرایەبەر كە لە ڕۆماوە
گەیشتبوو، سەرەڕای ئەمانەش تائێستا هیچ گرووپ و لایەنێك بەرپرسیارێتیی خۆی لەم هەڕەشانە
لەئەستۆ نەگرتووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە