1 کاتژمێر پێش ئێستا
36 جار خوێنراوەتەوە
دوو سیناتۆری ئەمریكی دۆسیە تاوانكارییەكانی ئیپستین هەڵدەدەنەوە
پەیام
لەگەڵ دەستپێكردنەوەی
دانیشتنەكانی كۆنگرێسی ئەمریكا، هەوڵەكان بۆ ئاشكراكردنی دۆسیەكانی جێفری ئێپستین
و لێپرسینەوە لە تێوەگلاوان دەست پێ دەكەنەوە.
ئەندامێكی كۆنگرێس وێڕای
نیگەرانی لە كەمتەرخەمیی كۆمارییەكانی كۆنگرێس لەسەر ئەم دۆسیەیە، جەختی كردەوە تا
ئێستا هیچ لێپرسینەوەیەكی ڕاستەقینە لە پیلانگێڕان و ئەو تاوانبارانە نەكراوە كە
تاوانی دەستدرێژی، بازرگانی بە مرۆڤ و خراپەكارییان بەرانبەر ژنان و مناڵان ئەنجام
داوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە