پێش 2 هەفتە 675 جار خوێنراوەتەوە

عێراق... لە پڕۆژە یاسای بودجەدا ملیاران دۆلار بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی تەرخان کراوە


فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاندووە، دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردنی عێراق پەرەپێدانی بەرگریی ئاسمانی و نوێکردنەوەی توانای چاودێرییان خستووەتە پێشەنگی بودجەی ٢٠٢٧. 

فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاندووە، بڕیارە بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٧دا پەرەپێدانی بەرگریی ئاسمانی و نوێکردنەوەی توانای چاودێریی بخرێتە پێشـەنکی کارەکان و ئەمەش بە ئامانجی قایمکردنی ژێرخانە هەستیار و ئابوورییەکانی وڵات لەبەرانبەر هەر مەترسییەکدا. 

هاوکات عەلی نهێر، ئەندامی لیژنەی ئاسـایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی عێراقی ڕاگەیاند، پەرلەمان و حکوومەت بایەخێکی تایبەت بە بەهێزکردنی دامەزراوەی سەربازی دەدەن؛ لەسەرووی کارە لەپێشینەکانی وەزارەتی بەرگریشەوە بەهێزکردنی سەروەری و سەرلەنوێ پڕچەککردنەوەی سیستەمی بەرگریی ئاسمانییە، هاوشانی کڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چاودێری و دابینکردنی چەکی بەرگریی پێشکەوتوو لە چوارچێوەی بڕگەکانی بودجەی داهـاتوودا. 

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەش کرد کە ئاڕاستەیەک هەیە بۆ بەردەوامیدان بە گرێبەستە پێشووەکانی پەیوەست بە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لەگەڵ لایەنی تورکی، و چاوەڕوانیش دەکرێت لە ئاییندەیەکی نزیکدا پشکی دارایی بۆ سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی کۆری تەرخان بکرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ زه‌یدی داوای ده‌رچوونی میلیشیاكان له‌ جورف ئه‌لسه‌خر ده‌كات و ئه‌وانیش ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    حكومه‌تی عێراق داوای چۆڵكردنی جورف ئه‌لسه‌خر له‌ میلیشیا چه‌كداره‌كان ده‌كات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆککۆماری عێراق: ئامادەین نێوەندگیری لەنێوان ئەمریکا و ئێران بکەین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    حزبوڵڵای عێراقی دەستبەرداری جورف سەخەر نابێت و ئامادە نییە چەك دابنێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسێكی پێشووی عێراق بە حەوت ساڵ زیندانی و پێبژاردنی 37 ملیار دینار سزا درا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    فایەق زێدان: دەستوور هەموار نەكرێتەوە قەیرانە زۆرەكانی عێراق بەردەوام دەبێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرتێك گومانی دزینی نەوت لە جورفوسەخر و بەقاچاخبردنی بەرەو ئێران ئاشكرا دەكات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    حكوومەتی فیدڕاڵ بە حەوت مەرج ڕەزامەندیی لەسەر پشكی هەرێم لە بودجە دەدات

سەرەتا