1 کاتژمێر پێش ئێستا 159 جار خوێنراوەتەوە

زەیدی بۆ ترەمپ: بەكارهێنانی خاكی عێراق بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتان قەدەغەیە

پەیام  
لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، جارێكی دیكە جەختی لە قەدەغەكردنی بەكارهێنانی خاكی عێراق بۆ ئەنجامدانی هێرش دژی وڵاتانی دراوسێ كردەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق، لە میانی وتووێژە تەلەفۆنییەكەدا، سەرۆكوەزیرانی عێراق و سەرۆكی ئەمریكا دوایین پێشهاتەكانی بارودۆخی ناوچەكە و پەرەسەندنە ئەمنییەكان و ئاسۆی قۆناغی داهاتوویان تاوتوێ كردووە و هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی پەیوەندییەكان و هەماهەنگیكردنی هەڵوێستەكان كردووەتەوە، بە شێوازێك كە پەیوەندییە دووقۆڵییەكان بەهێزتر بكات و خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەكان بگەیەنێت.

هاوكات لە پەیوەندییەكەدا تیشك خراوەتە سەر پێویستیی بەرزكردنەوەی ئاستی ڕاوێژكاری و هەماهەنگیی نێوان بەغدا و واشنتن لەبارەی گۆڕانكارییە هەنووكەییەكان لەپێناو چەسپاندنی سەقامگیریی هەرێمایەتی.
هەروەها زەیدی سووربوونی بەغدای لەسەر ڕێزگرتن لە سەروەریی دەوڵەتان و ڕێگریكردن لە بەكارهێنانی خاكی وڵاتەكەی بۆ دەستدرێژیكردنە سەر دراوسێكانی دووپاتكردەوە و جەختی لە پێویستیی گرتنەبەری چارەسەری ئاشتییانە و دیالۆگی بنیاتنەر كردەوە بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامیی گەلانی ناوچەكە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 30 خولەک پێش ئێستا

    زەیدی لەگەڵ باراك جەختیان لە هێوركردنەوەی گرژییەكان و ڕێگەی دیپلۆماسی كردەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق كاركردنی مامۆستایانی حكومی لە زانكۆ ئەهلییەكان قەدەغە دەكات

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    زەیدی بۆ ترەمپ: بەكارهێنانی خاكی عێراق بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتان قەدەغەیە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پارێزگای میسان... ٥٩ قوتابی تووشی تەنگەنەفەسی بوون و گەیەنرانە نەخۆشخانە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق... لە پڕۆژە یاسای بودجەدا ملیاران دۆلار بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی تەرخان کراوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    لە 14 پارێزگا ڕووماڵی تۆڕی كۆڕەك ڕاگیرا و كۆمپانیاكەش داوای قەرەبوو دەكات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. كورتهێنانی نێوان داهات و خەرجی گەیشتووەتە 33.6 تریلیۆن دینار

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    عەبودی: عێراق پێویستی بە قەرزی دەرەكی نییە

سەرەتا