1 کاتژمێر پێش ئێستا
118 جار خوێنراوەتەوە
بەهۆی دۆخی کەشوهەواوە؛ ئەمڕۆ لەم پارێزگایانە پشووە
پەیام
بەهۆی ناسەقامگیری دۆخی کەشوهەوا و مەترسی دروستبوونی لافاو، ئەمڕۆ لەم پارێزگایانەی هەرێمی کوردستان کراوەتە پشووی فەرمی.
بەپێی ڕاگەیەنراوی هەریەکە لە بەڕێوەبەرایەتی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، کەرکووک، ئەمڕۆ پشووی فەرمییە و لە باخچەی ساوایانەوە تاکو زانکۆ و پەیمانگاکان دەوامیان نییە.
هەروەها لە هەریەک لە کۆیە، سۆران، چەمچەماڵ و دوکان کراوەتە پشوو، داوا لە قوتابیان کراوە دەوام نەکەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە