1 کاتژمێر پێش ئێستا
211 جار خوێنراوەتەوە
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان داوای سازانی نیشتیمانی لە پارتی و یەکێتی دەكات
پەیام
کۆنگرەی نەتەوەیی
کوردستان (کەنەکە) داوا لە پارتی و یەکێتیی و سەرجەم لایەنە سیاسییەکان دەکات بۆ
گەیشتن بە سازانێکی نیشتمانی بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ.
ڕۆژی 6ی 11ی 2026 کۆنگرەی
نەتەوەیی کوردستان لەبارەی دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
و تێیدا ئاماژە بەوەدەكات دۆخی ئێستا لە لوتکەی بەرپرسیارێتیی نیشتمانیدایە و پێویستە
ئەو بەرپرسیارێتییە لەسەرووی هەموو ڕوانینێکی حزبی و بەرتەسکەوە دابنرێت.
داواش لە سەرجەم لایەنە
پەیوەندیدارەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دڵسۆزانی گەل دەكات هەوڵەکانیان
یەکبخەن، لەپێناو دامەزراندنی حوکمڕانییەکی دروست (ڕەشید)، چەسپاندنی سەروەریی یاسا،
بەهێزکردنی دامەزراوە نیشتمانییەکان و خزمەتکردنی هاووڵاتییان وەک ئامانجی سەرەکیی
ئەم قۆناغە.
لە
کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان دووپاتی دەکاتەوە کە هەنگاونان
بەرەو یەکڕیزیی نیشتمانی و خەباتی نەتەوەیی، تەنها ڕێگەیە بۆ تێپەڕاندنی ئاڵۆزییەکان
و مسۆگەرکردنی ئاشتی و سەقامگیری بۆ گەلی کوردستان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە