22 خولەک پێش ئێستا
20 جار خوێنراوەتەوە
بەهۆی كێشەیەكەوە چوار كاتژمێر كایەی ئاسمانیی ئەمریكا پەكیكەوت
پەیام
كایەی ئاسمانیی ئەمریكا
بۆ ماوەیەك پەكی كەوت، ئەوەش بەهۆی كێشە لە سیستمی چاودێری ئاسمانی و هەزاران گەشتی
ئاسمانی هەڵوەشێنرایەوە.
بۆ نزیكەی چوار كاتژمێر
گەشتە ئاسمانییەكان لە ئەمریكا ڕاگیران و ئەوەش بووە هۆی هەڵوەشانەوەی نزیكەی 15 هەزار
گەشتی ئاسمانی، ئەو پەككەوتنە شڵەژانی لە سەرجەم فڕۆكەخانەكان دروست كرد و دواتر دەستەی
فڕۆكەوانیی فیدراڵیی ئەمریكا بڕیاری ڕاگرتنەكەی هەڵگرت و ئاسمانی ئەمریكا كرایەوە.
بەرپرسانی واشنتن ڕایانگەیاند
پەككەوتنەكە بەهۆی كێشە لە سیستمی چاودێری ئاسمانی و تەكنەلۆژیا و ئامێرە كۆنەكانەوە
بووە و هیچ بەڵگەیەك نییە لەسەر بوونی هێرشی ئەلیكترۆنی، یان كاری تێكدەرانە.
ماركواین مۆڵین، وەزیری
ئاسایشی ناوخۆی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕەتی كردەوە هیچ هێرشێكی دەرەكی
لە پشت ڕووداوەكەوە بێت و وتی: هیچ بەڵگەیەك نییە لەسەر ئەوەی ئەوە هێرشی ئەلیكترۆنی
بووبێت و هیچ مەترسییەك نەبووە لەسەر ژیانی هاووڵاتیان لەوەی ڕوویدا و دەستەی فڕۆكەوانی
توانی مامەڵە لەگەڵ دۆخەكە بكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە