1 کاتژمێر پێش ئێستا
76 جار خوێنراوەتەوە
لە یابان دوو بزن بۆ لەناوبردنی گژوگیای زیانبەخش ئەركدار كران
پەیام
وەك هەنگاوێك بە ئاڕاستەی دۆستی ژینگە، هێڵی
ئاسنینی یابان دوو بزنی بۆ لەنێوبردنی گژوگیا لە وێستگەیەكی قەرەباڵغی شەمەندەفەری
تۆكیۆ ئەركدار كرد.
دەستەی گشتیی هێڵی ئاسنینی ڕۆژهەڵاتی یابان لە
ئەزموونێكی ژینگەدۆستانەدا، پشتی بە دوو بزن بەست بۆ لەناوبردنی گژوگیای زیانبەخش
لە زەوییەكی بەكارنەهێنراوی نزیك وێستگەی یۆتسۆیا لە ناوەڕاستی تۆكیۆ.
مانگی ڕابردوو هەردوو بزنەكە گەیشتنە شوێنەكە،
كە بریتین لە "بۆكی" تەمەن دوو ساڵ و "ناگی" تەمەن یەك ساڵ، و
ئەركی لەوەڕاندنی ڕووبەری نزیكەی 900 مەتری چوارگۆشەیان پێ سپێردراوە.
بڕیارە ئەم ئەركە تا تەواوبوونی گژوگیاكە بەردەوام
بێت كە پێشبینی دەكرێت لە كانوونی یەكەمدا بێت، مەگەر پێش ئەو وادەیە هەمووی بخۆن.
ئامانجی سەرەكیی دەستەكە كەمكردنەوەی بەكارهێنانی
ئامێرەكانی دروێنەی گژوگیا و دەرمانی قڕكەرە بە مەبەستی پاراستنی ژینگە.
هاوكات بوونی ئەم دوو بزنە سەرنجی فەرمانبەران،
دانیشتووان و خوێندكارانی بۆ لای خۆی ڕاكێشاوە و بەردەوام وێنەیان لەگەڵ دەگرن، تەنانەت
ڤیدیۆیەكی ئەوانیش ملیۆنان بینەری لە تۆڕە كۆمەڵایەتییە جیهانییەكاندا تۆمار كردووە.
ئەم ئەزموونە دەبێتە یەكەمین هەنگاوی لەو شێوەیە
لەناو هێڵی بازنەیی یامانۆتێ لە ناوچە ناوەندییەكانی پایتەختدا، هەرچەندە پێشتریش
لە چەندین شوێنی تر دەستەكە هەمان ڕێگەی بەكارهێنابوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە