پێش 2 هەفتە 482 جار خوێنراوەتەوە

كۆریای باكوور بە دزینی زیاتر لە شەش ملیار دۆلار لە باینانس تۆمەتباردەكرێت

پەیام
نووسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدڕاڵیی ئەمریكا (ئێف بی ئای) كۆریای باكووری بە بەرپرسیار لە هاككردن و دزینی زیاتر لە شەش ملیار دۆلار لە دراوی دیجیتاڵی لە پلاتفۆرمی باینانس تۆمەتبار كرد.
نووسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدڕاڵیی ئەمریكا (ئێف بی ئای) ڕایگەیاند: هاككەرەكانی كۆریای باكوور بە مەبەستی شاردنەوەی سەرچاوەی پارە دزراوەكان، ئەو سەرمایە دیجیتاڵییانەیان بۆ دراوی ئەلیكترۆنیی "ئیسریۆم" گۆڕیوەتەوە و پێشبینییش دەكرێت قۆناغی زیاتری سپیكردنەوەی پارە لەسەر ئەو سەرمایە دزراوە ئەنجام بدەن.
لای خۆیشیەوە و هەر لەوبارەوە، پلاتفۆرمی باینانس كە گەورەترین بۆرسەی دراوە دیجیتاڵییەكانە لە جیهاندا، ئاشكرای كرد كە توانیویەتی شەش ملیار دۆلار لە كۆی ئەو شەش ملیار و 300 ملیۆن دۆلارەی كە بەهۆی كەلێنێكی ئەمنییەوە لە دەستدرابوو قەرەبووی هاوبەشەكانی بكاتەوە.

پلاتفۆڕمی باینانس ڕۆژی هەینی بە فەرمی ڕایگەیاندبوو "بەهۆی دزەكردنێكی ئەمنیی گەورەوە زیانی نزیكەی شەش ملیار و 300 ملیۆن دۆلاری بەر كەوتووە".
ئەم ڕووداوە هاوكاتە لەگەڵ بەردەوامیی هۆشدارییەكانی دەزگا هەواڵگرییەكانی ئەمریكا لەوەی پیۆنگ یانگ گرووپە هاككەرەكان بۆ دزینی دراوە دیجیتاڵییەكان لە بۆرسە جیهانییەكان بەكار دەهێنێت، تاوەكو لە ڕێگەیەوە سزاكانی سەر كەرتی دارایی خۆی بشكێنێت و تێچووی بەرنامە سەربازی و مووشەكییەكانی دابین بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    توركیا.. به‌هۆی پرسیارێكی ئاسانه‌وه‌ به‌شداربوویه‌ك خه‌ڵاتی یه‌ك ملیۆن لیره‌ی له‌ده‌ست دا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لە ماوەی سێ ساڵدا شەش ملیۆن نەمام لە سنە چێنراون

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ژنێكی ئیتاڵی كۆشكێكی مێژوویی بنەماڵەكەی بۆ منداڵانی غەززە دەفرۆشێت

  • پێش 2 هەفتە

    لە یابان دوو بزن بۆ لەناوبردنی گژوگیای زیانبەخش ئەركدار كران

  • پێش 2 هەفتە

    كۆریای باكوور بە دزینی زیاتر لە شەش ملیار دۆلار لە باینانس تۆمەتباردەكرێت

  • پێش 3 هەفتە

    لە گەورەترین دزیی ئەلیكترۆنییدا زیاتر لە شەش ملیار دۆلار لە پلاتفۆرمی "باینانس" دزرا

  • پێش 3 هەفتە

    ئەو گەنجە ئەمریكییەی 19 سەرنشینی پاسێكی ڕزگار كرد دەڵێت قورئان هاندەری بووە

  • پێش 4 هەفتە

    توێژینه‌وه‌یه‌ك: شیرینی و خواردنه‌وه‌ گازییەكان مه‌ترسیی نه‌خۆشییه‌ ده‌روونییه‌كان زیاتر دەكەن

سەرەتا