2 کاتژمێر پێش ئێستا
132 جار خوێنراوەتەوە
ژنێكی ئیتاڵی كۆشكێكی مێژوویی بنەماڵەكەی بۆ منداڵانی غەززە دەفرۆشێت
پەیام
ژنێكی ئیتاڵی
كۆشكی مێژوویی خێزانەكەی لەپێناو یارمەتیدانی منداڵانی غەززە دەفڕۆشێت و كۆی داهاتەكەیان
بۆ تەرخان دەكات.
ئاژانسی هەواڵی
ئیتاڵیا بڵاوی كردەوە، یوجینیا گرانێتۆ كە ژنێكی ئیتاڵییە كۆشكی مێژوویی خێزانەكەی
دەفڕۆشێت كە مێژووەكەی بۆ سەدەی 17 دەگەرێتەوە و دەكەوێتە باشوری وڵاتەكەوە.
لە وەڵامی ڕۆژنامەنووساندا،
ژنە ئیتاڵیەكە وتی كە منداڵانی غەززە دەبینم لە دۆخێكی تەواو نالەبار و ناخۆشدان بڕیارم
دا كۆشكی خێزانەكەمان بفرۆشم و كۆی داهاتەكەش ببەخشم بە منداڵانی غەززە.
هەروەها
باسی لەوەكرد منداڵان و دانیشتوانی غەززە زۆرترین یارمەتی مرۆیی و پزیشكیان پێویستە
كە ئەمە بووە هۆی ئەوەی بڕیار بدەم كۆشكێك كە 400 ساڵە بنەماڵەكەم خاوەندارێتی دەكات
بیفرۆشم و داهاتەكەی ببەخشم بە منداڵانی غەززە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە