23 خولەک پێش ئێستا
112 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: ڕادارێكی ئهمریكامان له بهحرێن كرده ئامانج
سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، بە شەش فڕۆکەی بێفڕۆکەوان «ڕادارێکی ئەمریکی لە بنکەیەکی هێلیکۆپتەرەکان»یان لە بةحريَن کردووەتە ئامانج. هاوکات وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین داوای لە هاووڵاتییان و دانیشتووانی وڵاتەکەی کرد هێمنیی خۆیان بپارێزن و ڕوو لە نزیکترین شوێنی پارێزراو بکەن.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، سوپای پاسداران جەختی لەوە کردەوە کە گەرووی هورمز داخراوە و هۆشداریی دا کە «هەر دەستدرێژییەکی ئەمریکا وەڵامێکی توندتر و سەختتری دەبێت». هەروەها ئاماژەی بەوەش دا کە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە تێپەڕاندنی نەوت بە گەرووی هورمزدا شکستی هێناوە و هەوڵ دەدات بەوەی وەک «ڕێکاری بچووک و هەڕەمەکی» وەسفی کرد، سەرنجەکان بەلاڕێدا ببات.
لەم چوارچێوەیەدا، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، فشارە ئابوورییەکان ڕژێمی ئێرانیان لاواز کردووە و لە ئێستادا پێویست بە هیچ کردەیەکی سەربازی ناکات، هاوکات ئاماژەی بەوەش کرد کە ڕۆژانە لەنێوان ١٣ بۆ ١٤ ملیۆن بەرمیل نەوت بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕێت.
لەبەرانبەردا، سوپای پاسدارانی ئێران ئامادەباشیی تەواوی هێزە هەوایی و ئاسمانییەکانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێک ڕاگەیاند.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە