23 خولەک پێش ئێستا
52 جار خوێنراوەتەوە
وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران خاوەنی جبەخانەیەکی گەورەی مووشەکییە
پەیام
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، ئێران هێشتا جبەخانەیەکی گەورەی مووشەکی پاراستووە و سەرەڕای گەمارۆکانی واشنتن، لە بنیاتنانەوەی بەردەوامە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەکە کە لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە بڵاوی کردووەتەوە، هەواڵگریی ئەمریکا مەزەندەی دەکات ئێران لەنێوان ١٥٠٠ تا ٢٥٠٠ مووشەکی لە جبەخانەکەیدا هەبێت. هاوکات ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم خەمڵاندنە ئاستی دڵنیایی نزمە بەهۆی ئەو ئاڵۆزییانەی پەیوەستن بە دیاریکردنی ژمارەی وردی مووشەکەکان، چ ئەوانەی ئامادەی هاویشتن بن و چ ئەوانەی کۆگا کرابن، بەڵام ڕوونە کە ئێران هێشتا جبەخانەیەکی گەورەی مووشەکیی لەبەردەستدایە.
ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئێران لە پرۆسەی بنیاتنانەوەی جبەخانەکەی بەردەوام بووە، هەرچەندە بە خێراییەکی کەمتر بەراورد بە قۆناغی پێش جەنگ، بۆ ئەم مەبەستەش سوودی لەو پێکهاتانە وەرگرتووە کە پێشتر کۆگای کردبوون.
بەپێی هەمان سەرچاوە، ئەم بابەتە لە گفتوگۆ ناوخۆییەکانی ئیدارەی ترهمپدا سەبارەت بە ئەگەری ئەنجامدانی هێرشی نوێ بە هەماهەنگی لەگەڵ ئیسرائیل باس کراوە. لە لایەکی دیکەوە، بەرپرسانی سەربازیی ئیسرائیل مەزەندە دەکەن کە ئێران خاوەنی زیاتر لە ١٥٠٠ مووشەکی بالیستی بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە