25 خولەک پێش ئێستا 62 جار خوێنراوەتەوە

توركیا.. به‌هۆی پرسیارێكی ئاسانه‌وه‌ به‌شداربوویه‌ك خه‌ڵاتی یه‌ك ملیۆن لیره‌ی له‌ده‌ست دا

 په‌یام

بەشداربوویەکی بەرنامەی "کێ دەبێتە ملیۆنێر" لە تورکیا، بەهۆی وەڵامێکی هەڵەوە بۆ پرسیاری یەک ملیۆن لیرە؛ خەڵاتەکەی لەدەست دا. 
لە بەرنامەی "کێ دەبێتە ملیۆنێر" کە لە کەناڵی "atv" ی تورکی پەخش دەکرێت، بەشداربوو جانان تۆپچوو گەیشتە پرسیاری یەک ملیۆن لیرە، کە تێیدا پرسیار کرابوو: "کام پێغەمبەرە لە هیچ شوێنێکی قورئانی پیرۆزدا خوای گه‌وره‌یه‌ بە ناوی خۆیه‌وه‌ بانگی نه‌كردووه‌؟ " بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکەش چوار بژاردە خرابوونە ڕوو، کە بریتی بوون لە پێغەمبەران: محەممەد (دروودی خوای لەسەر بێت)، عیسا، مووسا و ئادەم (سڵاوی خوایان لەسەر بێت). 
تۆپچوو هەموو ئامرازەکانی یارمەتیدانی بەکار هێنا و بۆ ماوەیەکی زۆر بیری کردەوە، پاشان بژاردەی "عیسا (س. خ)" ی هەڵبژارد. 
بەڵام وەڵامەکەی هەڵە دەرچوو، بەمەش لە بری خەڵاتی یەک ملیۆن لیرە، بە ٣٠٠ هەزار لیرەوە بەرنامەکەی جێ هێشت. 
وەڵامی ڕاستی پرسیارەکە پێغەمبەر محەممەد (د. خ) بوو؛ هەرچەندە لە چوار شوێنی قورئانی پیرۆزدا خوای پەروەردگار بانگی کردووە، بەڵام هەرگیز بە ناوی خۆیەوە بانگی نەکردووە و نەیفەرمووە "یا محمد"، بەڵکوو بە تایبه‌ت بانگی کردووە وەک: "يا أيها النبي"، "يا أيها الرسول"، "يا أيها المزّمّل" و "يا أيها المدّثّر" لەبەرانبەردا پێغەمبەرانی دیکە بە ناوەکانی خۆیانەوە بانگ کراون، وەک "یا آدم"، "یا موسی" و "یا عیسی". زانایانیش پێیان وایە ئەمە یەکێکە لە دیاردەکانی ڕێزلێنانی خوای گەورە لە پێغەمبەرەکەی (دروودی خوای لەسەر بێت) و بەرزڕاگرتنی پێگەکەی. 
ناوی پێغەمبەری ئیسلام کە محەمەدە (دروودی خوای لەسەر بێت) چەندین جار لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە، بەڵام لە پرسیارەکەدا مەبەست لە بانگکردنی خوای پەروەردگار بووە لە پێغەمبەر محەمەد (دروودی خوای لەسەر بێت)، هیچ كاتێك به‌ناوی خۆیه‌وه‌ بانگی نه‌كردووه‌.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 25 خولەک پێش ئێستا

    توركیا.. به‌هۆی پرسیارێكی ئاسانه‌وه‌ به‌شداربوویه‌ك خه‌ڵاتی یه‌ك ملیۆن لیره‌ی له‌ده‌ست دا

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ماوەی سێ ساڵدا شەش ملیۆن نەمام لە سنە چێنراون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ژنێكی ئیتاڵی كۆشكێكی مێژوویی بنەماڵەكەی بۆ منداڵانی غەززە دەفرۆشێت

  • پێش 2 هەفتە

    لە یابان دوو بزن بۆ لەناوبردنی گژوگیای زیانبەخش ئەركدار كران

  • پێش 2 هەفتە

    كۆریای باكوور بە دزینی زیاتر لە شەش ملیار دۆلار لە باینانس تۆمەتباردەكرێت

  • پێش 3 هەفتە

    لە گەورەترین دزیی ئەلیكترۆنییدا زیاتر لە شەش ملیار دۆلار لە پلاتفۆرمی "باینانس" دزرا

  • پێش 3 هەفتە

    ئەو گەنجە ئەمریكییەی 19 سەرنشینی پاسێكی ڕزگار كرد دەڵێت قورئان هاندەری بووە

  • پێش 4 هەفتە

    توێژینه‌وه‌یه‌ك: شیرینی و خواردنه‌وه‌ گازییەكان مه‌ترسیی نه‌خۆشییه‌ ده‌روونییه‌كان زیاتر دەكەن

سەرەتا