5 کاتژمێر پێش ئێستا
133 جار خوێنراوەتەوە
گواردیۆلا مژدە خۆشەکە بە هاندەرانی ئەڵمانیا دەدات
پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب
پێپ
گواردیۆلای ڕاهێنەری پێشووی مانچستەر سیتی، ستایشێکی بێوێنەی یۆرگن کلۆپ دەکات و
پێی وایە سەختترین ڕکابەری کاروانی وەرزشیی بووە.
گواردیۆلا
لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی "سکای سپۆرتس"ـی ئەڵمانیا وتی: یۆرگن یەکێکە لە
باشترین ڕاهێنەرانی جیهانی تۆپی پێ و ناتوانم وەسفی سەرسامیم بەرانبەری بکەم؛ ئەو
کارێکی سەرسوڕهێنەر دەکات و یاریزانەکانی لە فشاری پێچەوانەدا بۆ هەموو تۆپێک دەجەنگن
و دەستنیشانکردنی کلۆپ باشترین بڕیارە کە ئەڵمانیا لە مێژوویدا دابێتی؛ ئەو لە
ژووری جلگۆڕیندا ئیلهام بە یاریزانەکان دەبەخشێت، بەمەش ئەڵمانیا دەگەڕێتەوە سەر سەردەمی
زێڕین، خۆشی دەگەڕێتەوە و هاندەران جارێکی دیکە شانازی بە هەڵبژاردەکەیانەوە دەکەن.
ڕاهێنەرە
ئیسپانییەکە لە کۆتاییدا دانی بەوەدا نا کە کلۆپ زۆرترین ئاستەنگیی بۆ دروست کردووە
و دەشڵێت: هەست دەکەم ملیۆنێک جار دژی یۆرگن یاریم کردووە، بە دڵنیاییەوە ئەو زیاتر
لە منی بردووەتەوە و لە هەموو یارییەکیشدا شتێکم لێی فێر بووە، ئەمڕۆ دەتوانم بڵێم
کلۆپ گەورەترین و سەختترین ڕکابەرم بووە لە تەواوی کاروانمدا، بەڵام جەخت دەکەمەوە
کە ئێمە هاوڕێی زۆر نزیکین و بەڵێنم پێ داوە سەردانی ئەڵمانیا بکەم تا پێکەوە گۆڵف
بکەین و نان بخۆین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە