3 کاتژمێر پێش ئێستا 81 جار خوێنراوەتەوە

جۆزێ مۆرینیۆ دەرگای ڕۆیشتن بەڕووی دوو یاریزاندا دەکاتەوە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید، لاری نییە لە ڕۆیشتنی تەنیا دوو یاریزان لە ڕیزی یانەکە لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا.

 سەرچاوەکانی نزیک لە یانەی شاهانە ئاشکرایان کرد، هەردوو بەرگریکار مێندی و ڕئول ئاسینسیۆ لە دەرەوەی پلانەکانی مۆرینیۆدان و لەم وەرزەدا بەشدارییان لە هیچ یارییەکدا نەکردووە، ئەمەش ئەگەری ڕۆیشتنیان لە مانگی یەک کردووەتە بژاردەیەکی بەهێز.

مێندی تاوەکو ئێستا بەهۆی پێکانەوە دەرنەکەوتووە سەرەڕای ئەوەی لەم دواییانەدا چاک بووەتەوە، لە کاتێکدا ئەسینسیۆ هێشتا لە قۆناغی چارەسەریی پێکانە درێژخایەنەکەیدایە.

لە بەرانبەردا ڕاهێنەرە پورتوگالییەکە پێداگری لەسەر مانەوەی ئێندریکی هێرشبەری بەڕازیلی دەکات سەرەڕای کەمیی خولەکەکانی یاریکردنی و هیچ نیازێکی نییە بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاریی فراوان لە لیستی یاریزاناندا لە مێرکاتۆی زستانەدا بە مەبەستی پاراستنی سەقامگیریی پێکهاتەی تیپەکە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    جۆزێ مۆرینیۆ دەرگای ڕۆیشتن بەڕووی دوو یاریزاندا دەکاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیزبەندی تێنس.. زڤێرێڤ جیاوازییەکەی لەگەڵ سینەر زۆر زیاتر کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چوار گرێبەست بۆ گواستنەوەی فێرمین لۆپێز پێشکەشی بەرشەلۆنە کراوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    کوکوریا لە نێوان پرێمەرلیگ و لالیگا خۆی یەکلا کردەوە

  • پێش 2 هەفتە

    ماوەی دوورکەوتنەوەی ڕۆدری لە یاریگاکان ئاشکرا کرا

  • پێش 2 هەفتە

    نەشتەرگەری بۆ ئیسماعیل کرا و گنابریش دووچاری پچڕانی ماسولکەیی بووە

  • پێش 3 هەفتە

    کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لە نێوان کاریک و برۆنۆ فێرناندێز کراوە

  • پێش 3 هەفتە

    ماوەی دوورکەوتنەوەی چاڤی ئیسپارت ئاشکرا دەبێت

سەرەتا