2 کاتژمێر پێش ئێستا
81 جار خوێنراوەتەوە
کوکوریا لە نێوان پرێمەرلیگ و لالیگا خۆی یەکلا کردەوە
پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب
مارک کوکوریای بەرگریکاری ڕیاڵ مەدرید، ئاردا گولەری وەک
باشترین یاریزانی ئێستای یانەی شاهانە دەستنیشان کرد.
کوکوریا لە لێدوانێکدا بۆ ڕادیۆی "کۆپێ"ـی
وڵاتەکەی وتی: ئاردا گولەر بەهایەکی تەکتیکیی زۆر تایبەت بە تیپەکە دەبەخشێت کە هەمووان
لێی تێناگەن؛ شێوازی یاریکردنی ڕیاڵ مەدرید بە شێوەیەکی ڕوون دەگۆڕێت، چونکە خاوەنی
بینینێکی ناوازەیە لە دروستکردنی دەرفەت و داڕشتنی هێرشەکاندا.
بەرگریکارەکەی قەڵای سپی بەرگرییەکی توندی لە ڤینیسیۆس کرد
لە بەرانبەر ئەو ڕەخنانەی لەم دواییانەدا لێی دەگیرێن و ڕایگەیاند، ڤینی لە ماوەی
پێنج ساڵی ڕابردوودا ئاستێکی بێوێنە و بەردەوامی پێشکەش کردووە، زۆر ئاسایی و
سروشتییە کە هەر یاریزانێکی گەورە لە قۆناغێکدا تووشی پاشەکشەیەکی کاتی ببێت، بەڵام
ئەو هەمیشە لە نێو مەشقەکاندا بەوپەڕی دڵسۆزییەوە شەڕ دەکات.
کوکوریا لە کۆتایی قسەکانیدا بەراوردی نێوان خولی ئیسپانی
و خولی نایابی ئینگلیزی کرد و ڕوونیکردەوە، کوالیتی هونەریی یاریزانان لە ئیسپانیادا
بەرزترە و یارییەکان زیاتر پشت بە ڕێکخستنی تەکتیکی دەبەستن، لە کاتێکدا پرێمەرلیگ
بە فشارێکی جەستەیی بێوێنە و ڕیتمێکی کراوە و زۆر خێرا جیا دەکرێتەوە کە تا دوا
ساتەکان هێور نابێتەوە و پێشی وایە ڕیال مەدرید لە ئێستادا باشترین تیپی ئەوروپایە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە