6 کاتژمێر پێش ئێستا
133 جار خوێنراوەتەوە
ڕیزبەندی تێنس.. زڤێرێڤ جیاوازییەکەی لەگەڵ سینەر زۆر زیاتر کرد
پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب
ئالێکساندەر
زڤێرێڤی ئەڵمانی پێگەی خۆی لە پێشەنگی پۆلێنی جیهانیی یاریزانانی تێنسدا بەهێزتر
کرد و جیاوازیی خاڵەکانی لەگەڵ یانیک سینەری ئیتاڵیی زۆر بەرزتر کردەوە.
لە
نوێترین وەشانی پۆلێنەکەدا، زڤێرێڤ بە کۆکردنەوەی 9320 خاڵ لە لوتکەدایە لە بەرانبەر 7950 خاڵ بۆ سینەر، کە بەهۆی بەسەرچوونی خاڵەکانی نازناوی پاڵەوانێتیی کۆتایی ساڵی
ڕابردووی تۆرینۆ و دابڕانی ئێستای بەهۆی پێکانەوە، 1500خاڵی لەدەست داوە.
لە
ڕیزبەندییەکانی دواتردا، کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی سەرەڕای لەدەستدانی هەزار خاڵ بە
کۆکردنەوەی 6100 خاڵ پارێزگاری لە پلەی سێیەم کرد، لە دوای ئەویش بێن شێڵتۆنی ئەمریکی
بە ٥١٧٠ خاڵ لە پلەی چوارەمدایە؛ هاوکات دانیێل مێدڤێدێڤی ڕووسی بە 3820 خاڵ لە پلەی
پێنجەم و فلاڤیۆ کۆبۆلیی ئیتاڵی بە 3680 خاڵ لە پلەی شەشەمدا جێگیر بوون، و هەریەک
لە ئارسەر فیسی فەرەنسی و فرانسیس تیافۆی ئەمریکی پلەکانی حەوتەم و هەشتەمیان
گرتووە.
لە
گۆڕانکارییەکانی کۆتایی لیستی دە باشترینەکەدا، تایلۆر فریتزی ئەمریکی دوای بردنەوەی
نازناوی پاڵەوانێتیی ستۆکهۆڵم پلەیەک سەرکەوت و بە 3300 خاڵ چووە پلەی نۆیەم، هەروەها
ڕافایێل جۆداری ئیسپانی بە 3234 خاڵ گەڕایەوە پلەی دەیەم؛ لە دەرەوەی لیستی دە یەکەمەکەش،
ئەلێکس دی مینۆری ئوسترالی لە پلەی یازدەیەم و نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی لە پلەی دوازدەیەمی
پۆلێنی جیهانیدا دێن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە