1 کاتژمێر پێش ئێستا
90 جار خوێنراوەتەوە
ماوەی دوورکەوتنەوەی ڕۆدری لە یاریگاکان ئاشکرا کرا
پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب
بەشدارینەکردنی ڕۆدری یاریزانی بەرشەلۆنە لە لوتکەی میترۆپۆلیتانۆ
بەرانبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید یەکلا بووەوە.
یانە کەتەلۆنییەکە لە بەیاننامەیەکی فەڕمیدا پشتڕاستی
کردەوە، بەهۆی دووچارهاتنی ڕۆدری بە ئازارێکی ماسوولکەیی لە کاتی یاریی ئەستۆن ڤێلا
ماوەیەک دوور دەکەوێتەوە.
خاڤی میگێلی ڕۆژنامەنووس لە ڕۆژنامەی «ئاس» ئاشکرای کرد
کە بەشداریکردنی ڕۆدری دژی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە ڕووی کردارییەوە بە تەواوی ئەستەمە،
بەوپێیەی فلیك بە هیچ جۆرێک ئامادە نییە سەرکێشی بە ئەستێرەکەیەوە بکات و مەترسیی
پەرەسەندنی پێکانەکەی بخاتە ئەستۆ، هەر بۆیە پەنا بۆ بژاردەکانی وەک مارک بێرناڵ، دی
یۆنگ یان گاڤی دەبات بۆ پڕکردنەوەی شوێنی ئەو یاریزانەی لە کۆی ١٤ یاریی ئەم وەرزەدا
لە ١١ یاریدا یاریزانی سەرەکی بووە.
هاوکات بەپێی ڕادیۆی کادینا کۆپی و ڕۆژنامەی سپۆڕت،
ڕۆدری بەهۆی ئەو پێکانەوە نزیکەی یەک مانگ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە و چوار
یاریی لالیگا و یەک یاریی چامپیۆنسلیگ لەدەست دەدات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە