2 کاتژمێر پێش ئێستا
75 جار خوێنراوەتەوە
نەشتەرگەری بۆ ئیسماعیل کرا و گنابریش دووچاری پچڕانی ماسولکەیی بووە
پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب
یانەی بایرن میونخ ڕایگەیاند کە هەردوو ئەستێرەی هێڵی پێشەوەی،
ئیسماعیل سەیباری و سێرج گنابری، دووچاری پێکانی قورس بوون و یەکیان نەشتەرگەی بۆ
ئەنجام دەدرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمیی یانە باڤارییەکە، ئیسماعیل سەیباری
بەهۆی پێکدادانێکی توند لەگەڵ گریگۆر کۆبێل، گۆڵپارێزی دۆرتمۆند، دووچاری پچڕانی بەستەری
جومگەی پاژنەی پێی ڕاستی بووە و دەستبەجێ نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی بۆ ئەنجامدراوە.
هاوکات چەند خولەکێک دوای پێکانی سەیباری لە هەمان یاریی،
سێرج گنابری بەهۆی ئازاری توندەوە یاریگای جێهێشت کە دواتر دەرکەوت دووچاری پچڕانی
ماسولکەیی لە بەشی دواوەی ڕانی چەپیدا هاتووە.
هەرچەندە یانەی بایرن لە بەیاننامە فەرمییەکەیدا وادەی دیاریکراوی
گەڕانەوەی ئەو دوو یاریزانەی بۆ نێو مەشقەکان ئاشکرا نەکردووە، بەڵام ڕۆژنامەی
"سپۆرت بێڵد"ـی ئەڵمانی دووپاتیکردەوە کە سەیباری بەهۆی قورسیی نەشتەرگەرییەکەیەوە
لانیکەم بۆ ماوەی نزیکەی سێ مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت، لە کاتێکدا گنابریش بۆ چەندین
هەفتە ناتوانێت بەشداری لە یارییە فەرمییەکاندا بکات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە